بۆ پیاوان ،،، بۆ ئەوەی لەم كێشەیە دووربكەویتەوە ئەمانە بكە

21/08/2016 - 09:14 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

 

پسپۆڕانی تەندروستی ئاماژە بەوە دەكەن، بۆ بەهێزكردنی تۆوی نێرینەی مرۆڤ پێویستە چەند ڕێگەیەكی سروشتی بگیرێنە بەر.
پسپۆڕێكی نەخۆشخانەی نیویۆرك باس لەوە دەكات، ئەو كەسانەی كێشەی لاوازی تۆیان هەیە، ئەوا پێویستە بە چەند هەنگاوێك تۆوەكانیان بەهێز بكەن، چونكە (30%) پیاوان كێشەیان لەم بابەتەدا هەیە.
گرنگترین ئەو هەنگاوانەی بۆ بەهێزكردنی تۆۆ پێویستە بریتیین لەمانەی خوارەوە :
1. دابەزاندنی كێشی لەش : ئەو كەسانەی بەدەست كێشی زیادو قەڵەوییەوە دەناڵێنن، پێویستە بەزووترین كات كێشی لەشیان دابەزێنن، چونكە دابەزاندنی كێش تواناكانی كۆئەندامی زاوزێ زیاد دەكات، هەروەها چەوری زیادەی لەش كار لەڕێژەی هۆرمۆنی تستۆستیرۆن دەكات، لەتوانای بەرهەم هێنانی تۆو كەمدەكاتەوە.
2. پشكنینی شەكرە : بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەكر لە خوێندا، كاریگەری لەسەر توانای تۆوەكان دەبێت بۆ وەچە خستنەوە، بۆیە پێویستە ئەو كەسانەی ڕێژەی شەكری خوێنیان بەرزە لەڕێگەی دانانی بەرنامەی خۆراكەوە شەكری لەشیان دابەزێنن.
3. وەرزشكردن : ئەنجامدانی ڕاهێنانی وەرزشی دەبێتە هۆی بەهێزكردنی توانای تۆوەكان بەڕێژەی (48%) بۆ ئەمەش پسپۆڕەكانی زانكۆی (هارڤارد) داوا دەكەن هەفتانە حەوت كاتژمێر ڕاهێنانە وەرزشییەكان ئەنجام بدرێن، بە تایبەت گەر ڕاهێنانەكان دەرەوەو لە كەشێكی پاكدا ئەنجام بدرێت.
4. خواردنی خۆراكی تەندروست : یەكێك لە هۆكارەكانی بەهێزكردنی تۆوەكان، وزەی خانەكانی لەشە كە لەلایەن مایتۆكۆندریاوە دیاری دەكرێت، بۆیە پێویستە ئەو خۆراكانە بخورێن كە وزەیەكی زۆر دەبەخشنە لەش و خۆراكێكی تەندروستن، بەتایبەت سەوزەو میوەو دانەوێڵەكان، هەروەها خواردنی گۆشتی ماسی.
5. سەردانی پزیشكی پسپۆڕ : ئەو تۆوەی لە لەشی پیاو دێتە دەرەوە بەملێۆنان سپێرمی تێدایە، بەڵام بەپێی ئامارێكی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی تەنها (4%) ی ئەو سپێرمە بەشێوەیەكی سروشتین و ئەوانەی تر پێویستیان بە چاودێرییە، زۆرجاریش پیاوان كێشەیان لە ڕێژەی سپێرمدا هەیە، بۆ ئەمەش هەندێ جار پێویستیان بە ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەكی ئاسان هەیە، بۆیە پێویستە سەردانی پزیشكی پسپۆڕ بكرێت.

 

ئـ . كـ