ْئەگەر پێشی نانی بەیانی زەیتی زەیتوون بخۆینەوە، ئەمە ڕوودەدات

22/08/2016 - 11:06 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

 

خواردنەوەی كوڵاوی گەڵای زەیتوون ڕۆژی چوار كوپ باشە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی هەرسكردن.
خواردنەوەی تێكەڵاوی یەك كەوچكی چێشت لەگەڵ گیراوەی نیو پارچە لیمۆ پێش نانی بەیانیان بۆ ماوەی سێ‌ ڕۆژ باشە بۆ دەركردنی كرمەكانی ناو ڕیخۆڵەی منداڵ.
خواردنی یەك كەوچكی چێشت لە زەیتی زەیتوون پێش نانی بەیانیان بۆ ووردكردنەوەی بەردەكانی گورچیلەو زراو و لوولەی میزەڵدان لەگەڵ بەردەوامبوون لەسەر خواردنی بەرهەمی زەیتوون لەگەڵ نانی ئێواران بە شێوەی ڕۆژانە.
خواردنی سێ‌ كەوچكی چێشت بە شێوەی ڕۆژانە لە كوڵاوی گەڵای زەیتوون و بەكارهێنانی زەیتی زەیتوون لەگەڵ ژەمەكان و خواردنی بەرهەمی زەیتوون لە كاتی نان خواردنی بەیانیان و ئێواران بۆ چارەسەركردنی پەستانی خوێنی بەرزو كێشەی میزنەكردن.