نابێت كەسێك پەنیر بخوات

22/08/2016 - 11:33 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

 

پەنیر یەكێكە لەخواردنەكانی كۆمەڵگەی كوردەواری، لەگەڵ ئەوەی دەبێت ئەوانەی بەهۆی بوونی نەخۆشییەوە ئاگاداری شێوەی خواردنەكەی ببن، بەڵام لەهەمان كاتیشدا سوودی خۆی هەیە.
پزیشكەكان پێیان وایە پەنیر یەكێكە لەسەرچاوە سەرەكییەكانی‌ كالیسیۆم دادەنرێت ‌و ڕۆژانە مرۆڤ پێویستی‌ پێیەتی‌، پەنیر دەوڵەمەندە بەڤیتامین (A) ‌و بڕێكی‌ كەم ڤیتامین (D) ی‌ تێدایە، كە ئەوەندە بەسە بۆ ڕاگرتنی‌ كالیسیۆم لەئێسكدا، هەروەها بەڕێژەیەك گروپی‌ ڤیتامین (B-COMPLEX) ی‌ تێدایە.
سوودەكانی‌ پەنیر لەڕووی‌ تەندروستییەوە:
- چارەسەری‌ هەوكردن‌ و برینی‌ ڕێخۆڵە دەكات.
- سوودی بۆ مۆخی‌ ئێسك‌ و توندی‌ ئێسك هەیە.
- توانای‌ بینینی‌ چاو زیاد دەكات ‌و پارێزگاری‌ لەوشكی‌ میزەڵدان دەكات.
- دەتپارێزێت لەنەخۆشییەكانی‌ پێست ‌و سییەكان.
- كێشی‌ لەش زیاد دەكات.
- هۆكارێكە بۆ نوێكردنەوەی‌ خڕۆكە سوورەكانی‌ خوێن لەناو مۆخی‌ ئێسكدا.
- پارێزگاری‌ لەمووەكان دەكات بۆ سپی‌ بوون ‌و هەڵوەرین‌ و نەرم ڕاگرتنیان.
- كەمێك پەنیر بخۆ لەدوای‌ نانخواردن بۆ ترشی‌ گەدە بەسوودە.
جگە لەوەی‌ سوودی هەیە، زیانیشی‌ دەبێت بۆ ئەو كەسانەی‌ كۆلیسترۆڵیان بەرزە‌و پێویستە بەڕێژەیەكی‌ كەم بیخۆن، بۆ ئەوەی‌ پارێزگاری لەخۆتان‌ بكەن.

 

ئـ . كـ