ئه‌و خۆراكانەی ده‌بنه‌ هۆی شێرپه‌نجه‌

22/08/2016 - 13:34 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

ماڵپه‌ڕی (naturalon) پوخته‌ی راپۆرتێكی شاره‌زایانی ئه‌مریكی بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ تیایدا ئاماژه‌ به‌ چه‌ند جۆره‌ خۆراكێك ده‌كات ده‌بنه‌ هۆكاری په‌یدابوونی شێرپه‌نجه‌.


راپۆرته‌كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات دوای پشكنین و لێكۆڵینه‌وه‌ی شاره‌زا ئه‌مریكییه‌كان ‌ له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ توشی شێرپه‌نجه‌ هاتوون، بۆیان ده‌ركه‌وتوه‌ كه‌ هه‌ندێك جۆری خۆراك هۆكاری سه‌ركه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی شێرپه‌نجه‌ن له‌ مرۆڤ، شارزاكان داوا ده‌كه‌ن كه‌ خۆمان له‌و جۆره‌ خواردن و خواردنه‌وانه ‌ به‌دور بگرین.
‌- ماسی (مه‌به‌ست ئه‌و ماسیانه‌یه‌ كه‌ له‌ مه‌زڕه‌عه به‌خێوده‌كرێن‌): مه‌ترسی ئه‌و جۆره‌ ماسیانه‌ له‌وه‌دایه‌ كه‌ بڕێكی زۆر مادده‌ی زیانبه‌خشی كیمیایی تێدا دروست ده‌بێت، ئه‌و ماده‌ زیانبه‌خشانه‌‌ 16 جار زۆرتره‌ له‌و جۆره‌ ماسیانه‌ی كه به‌‌ سروشتی به‌خێو ده‌كرێن.
- شه‌نده‌ری (ئه‌و شه‌نده‌ریه‌ی كه‌ به‌ مایكرویف به‌رهه‌مدێت): به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ مایكرۆ داخراوه‌ و هه‌وای گه‌ره‌م ده‌كات به‌سه‌ر شه‌نده‌ری بۆ برژاندنی ئه‌مه‌ش ماده‌یه‌كی زیانبه‌خش له‌سه‌ر شه‌نده‌ره‌یه‌كه‌ دروست ده‌بێت و ده‌بێته‌ هۆكاری دروستبوونی شێرپه‌نجه‌ی جیاواز وه‌كو شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ر و شێرپه‌نجه‌ی په‌نكریاس.
زاناكان ئاماژه‌ به‌ مه‌ترسی مایكرۆ ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: هه‌ر جۆره‌ خۆراكێك به‌ مایكرۆ گه‌رم بكرێته‌وه‌ ئه‌وا جێگه‌ی مه‌ترسیه‌ بۆ مرۆڤ و ئاماژگاری ده‌كه‌ن كه‌ خۆراكه‌كان به‌ داپۆشراوی بخرێنه‌ ناو مایكرۆ.
-خواردنه‌وه‌ گازییه‌كان: خواردنه‌وه‌ گازییه‌كان رێژه‌یه‌كی زۆر مادده‌ی كیمیایی له‌ خۆ ده‌گرن، ئه‌م مادده‌ كیمیاییانه‌ ده‌بنه‌ هۆكاری كه‌مبوونی خۆراكه‌ماده‌ سودبه‌خشه‌كان كه‌ لاشه‌ی مرۆڤ له‌‌ خۆراكه‌كانی تر ده‌ستی ده‌كه‌وێت، مه‌ترسیه‌كه‌شی له‌وه‌دایه‌ كه‌ زوو هه‌ستی پێناكرێت، ورده‌ ورده‌ به‌ناو له‌شدا بڵاوده‌بێته‌وه‌ و لاشه‌ لاواز ده‌كه‌ن.

ش.م