ئەوانەی شەكرەیان هەیە، ئەمانە بخۆن

23/08/2016 - 07:55 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

نەخۆشی شەكرە یەكێكە لەنەخۆشییە بەربڵاوەكانی سەردەمی ئێستاو ساڵانە ڕێژەی تووش بووانی بەبەردەوامی ڕوو لە بەرز بوونەوەیە.
پزیشكانی بواری نەخۆشییەكان باس لەوەدەكەن، تووش بووانی شەكرە دەبێت خۆپارێزی بكەن لەجۆرەكانی خواردن و چارەسەریش بەكاربهێنن.
بەشێوەیەكی گشتی پزیشكان ئامۆژگاری تووش بووانی شەكرە دەكەن لەم جۆرە خواردنانە بخۆن.

1. خواردنی‌ نەخۆشی‌ شەكرە پێویستە لە هەموو توخمە خۆراكییەكان پێك هاتبێت.
2. پێویستە خواردن لەگەڵ دۆز (بڕ) ی‌ دەرمان و چاڵاكی‌ ڕۆژانەی‌ نەخۆش هاوسەنگ بێت.
3. پێویستە بڕی‌ ژەمەكان سنوردار بێت لە پێناو قەدەغەكردنی‌ بەرزبوونەوەی‌ ئاستی‌ ڕێژەی‌ شەكری‌ پاش خواردن.
4. پێویستە خواردن هۆكاری‌ یارمەتیدەربێت بۆ گەیشتن یان پاراستنی‌ كێشی‌ لەش بەشێوەیەكی‌ نموونەیی.
5. پێویستە جۆری‌ خواردن ڕێگر بێت لە تووشبوون بە نەخۆشییەكانی‌ دڵ، گورچیلەو بەرزەپەستانی‌ خوێن.

توخمەكانی‌ خواردنی‌ كەسی‌ تووشبوو بەنەخۆشی‌ شەكرە:

1. پێویستە خواردنی‌ كەسی‌ تووشبوو بە نەخۆشیی‌ شەكرە هەموو جۆرە پێكهاتە سەرەكییەكانی‌ خواردنی‌ تێدابێت واتە شیرەمەنی‌، چەوریی‌ و پڕۆتین و سەرەڕای‌ ئەمانەش پڕبێت لە ڤیتامین و خوێی‌ كانزایی‌ و فایبەر.
2. ئامۆژگاریی‌ كەسی‌ تووشبوو بە نەخۆشی‌ شەكرە دەكرێت بەدابەشكردنی‌ بڕی‌ وزەی‌ گەرمی‌ ڕۆژانە (چەندایەتی‌ خواردنی‌ ڕۆژانە) بەسەر سێ‌ ژەمی‌ سەرەكییداو چەند ژەمێكی‌ سووك لە نێوانیاندا.
3. ڕۆڵی‌ پسپۆڕی‌ خواردن نابێت لەبیر بكرێت لە یارمەتیدانی‌ نەخۆش بۆ ئامادەكردنی‌ ژەمەكانی‌ خواردن بەپێی‌ ئارەزووەكانی‌ نەخۆش و هاودەم بێت لەگەڵ باری‌ تەندروستی‌ نەخۆشداو لە پاشاندا دیاریكردنی‌ كاریگەری‌ ئەو ژەمە خواردنانە لەسەر ڕێژەی‌ شەكری‌ خوێن و جێبەجێكردنی‌ پێویست.

 

ئـ . كـ