سیر بۆ شەش نەخۆشی دەرمانە

23/08/2016 - 07:56 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

 

وێڕای سوودە زۆرەكانی و تیژی بۆنەكەی، بەڵام سیر بەیەكێك لەخواردنە سەیرو سەمەرەكان و سوودەكەی، بەخواردنێكی كۆن و تەندروستیش ئەژمار دەكرێت.
بەپێی توێژینەوە پزیشكییەكان سیر زۆر سوودی هەیە بەتایبەتی بۆ چەند جۆرە نەخۆشییەكی وەكو شەكرەو فشاری خوێن و شێرپەنجە، جگە لەمانەش ئەنتین بایۆتێكێكی كاریگەرە.

چارەسەر بە سیر

1. ئەوانی كێشەی هەرسیان هەیە باشترە سیری كوڵاو یا سیری پزیشكی بخۆن كە لەشێوەی كەبسول (گولاج) دا لە دەرمانخانەكان هەیە.
2. سیر بەكاردێت بۆ چارەسەركردنی پێوەدانی هەنگ و مێرەوەكان.
3. سێ بەكاردێت وەك ئازار شكێنی ددان و بۆ چارەسەری كرێشی سەرو چارەی برینی چڵكن و هەوكردن بە ئاو.
4. سیر بەرگری لەش زیاد دەكات دەی پارێزیت لە نەخۆشییەكانی هەناو، تاكو رادەیەك زۆریش ڕێگە لە ئفیلجی منداڵ دەگرێت.
5. سیر كاریگەرە لە كەمكردنەوەی فشاری خوێن و رەق بوونی بۆرییەكانی خوێن و چارەسەری نیشانەكانی وەك قەبزی و سەرئێشە.
6. سیر ڕیخۆڵەكان خاوێن دەكاتەوەو كرم دەكوژێت.

 

ئـ . كـ