ئەوانەی كەم دەخەون، تووشی ئەم نەخۆشییە دەبن

23/08/2016 - 07:59 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

 

ئەنجامی توێژینەوەیەك دەریخستووە، كەمخەوی كاریگەری نەرێنی دەكاتە سەر مێشك و رەنگە لە داهاتوو ڕووبەڕووی جەڵتەی بكاتەوە.
رۆژنامەی‌ (دەیلی مێل) ی‌ ئینگلیزی نووسیویەتی، چەند توێژەرێكی‌ ئەمریكی‌ هەڵساون بە تاقی‌ كردنەوە لەسەر نزیكەی‌ پێنج هەزار كەس بۆ ماوەی‌ سێ‌ ساڵ، ئەو كەسانەش تەمەنیان لە سەرووی (45) ساڵیدا بووەو بۆیان دەركەوتووە ئەو كەسانەی‌ رۆژانە كەمتر لە (6) كاتژمێر دەخەون زیاتر مەترسی‌ تووشبونیان بە جەڵتەی‌ مێشك لێدەكرێت.
توێژەرەكان ئەوەشیان ئاشكراكرد، كەم خەوی‌ مرۆڤ تووشی‌ سڕبوون و سەر گێژخواردن و كەم بینین و نەتوانینی‌ دەڕبڕین بە شێوەیەكی‌ خێرا دەكات.
(ڤێرجینا هاورد) مامۆستای‌ زانستی‌ درم، كە بەشداری‌ ئەو لێكۆڵینەوەیەی‌ كردووە ئەوەی‌ ئاشكراكردووە، نیشانەكانی‌ كەم خەوی‌ لەلایەن زۆرێك لە مرۆڤەكانەوە هەستی‌ پێدەكرێت بێ‌ ئەوەی‌ هەست بەوەش بكەن، كە دووچاری‌ جەڵتەی‌ مێشكیان دەكات.

 

ئـ . كـ