ئەم خواردنانە دژی شێرپەنجەن

23/08/2016 - 08:09 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

 

چەند توێژینەوەیەكی‌ نوێی‌ زانستی‌ كە بەم دواییانە ئەنجامدراون، گەیشتوونەتە ئەو دەرئەنجامەی‌، كە خواردنەوەی‌ ئەم چوار گیراوەیە زۆر بەسوودە‌و دەبنە بەرگریكارێك دژ بەنەخۆشییەكانی‌ شێرپەنجە.
چا: پزیشكەكان لەكۆمەڵگەی‌ تەندروستی‌ ئەمریكی‌ دووپاتی دەكەنەوە، خواردنەوەی‌ چا بە بەرگریكارێكی‌ سەرەكی‌ چەند جۆرێكی‌ شێرپەنجە دادەنرێت، وەك شێرپەنجەی‌ كۆئەندامی‌ هەرس‌ و پرۆستات ‌و شێرپەنجەی‌ پێست، چای‌ ڕەش مادەی‌ (كاتچنز) ی‌ تێدایە كە دژی‌ شێرپەنجەیە، بەڵام چای‌ سەوز باشترینە، چونكە ڕێژەیەكی‌ زۆرتر لەو مادەیەی‌ تێدایە.
گیراوەی‌ تەماتە: لەتوێژینەوەكی‌ نوێدا كە لەزانكۆی‌ (جۆن هوبكنز) ی‌ ئەمریكی‌ ئەنجامدراوە، ئاماژە بەگرنگی‌ خواردنەوەی‌ گیراوەی‌ (تەماتە) دەكات وەك چارەسەر بۆ تووشبوانی‌ شێرپەنجەی‌ (پەنكریاس)، بەهۆی‌ بوونی‌ مادەی‌ (لیكۆبین) تێیدا، چونكە كەمی‌ ئەو مادەیە لەخوێندا، ڕێژەی‌ ئەو جۆرە شێرپەنجەیە زیاد دەكات.
گیراوەی‌ گێزەر: لەپێكهاتەی‌ گێزەردا مادەی‌ (بیتاكاروتین)ی‌ دژە ئۆكسید هەیە، بەخواردنەوەی‌ گیراوەی‌ گێزەریش، تووشبوون بەنەخۆشی‌ شێرپەنجەی‌ سییەكان كەمدەبێتەوە.
شیر: دامەزراوەی‌ (ڕۆزویڵ بارك) ی‌ ئەمریكی‌ لەتوێژینەوەیەكیدا، كە (1300) كەس بەشدارییان تێدا كردبوو، تەئكیدی‌ لەوەكردەوە، ئەو كەسانەی‌ شیر دەخۆنەوە بەتایبەت ئەو شیرەی‌ چەوری‌ كەمبێت، كەمتر ڕووبەڕووی‌ شێرپەنجەی‌ گەدە‌و منداڵان دەبنەوە بەبەراورد بەو كەسانەی‌ شیر ناخۆنەوە.

 

ئـ . كـ