ئەم كەسانە شووتی بخۆن

23/08/2016 - 08:13 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

 

یەكێتی خۆراكی ئەڵمانی ئامۆژگاری خەڵك دەكەن بە خواردنی بڕێكی زۆری شووتی لە وەرزی هاویندا، چونكە جەستە دەبوژێنێتەوەو لەڕێگەی لە دەستدانی لیكەڕژێنی ئارەقەكردن.
بەپێی ڕاپۆرتی یەكێتیەكە، لە لێكۆڵینەوەیەكی ئەم دواییەدا كە لەسەر چەند پیاو و ئافرەتێكی قەڵەو ئەنجام دراوەو تێیدا بەشداربووانی كردووە بە دوو كۆمەڵەوە، كۆمەڵەی یەكەم هەڵساون بە خواردنی شووتی، بەڵام كۆمەڵەی دووەم لە خواردنی شووتی بەدووربوون، دواتر بۆیان دەركەوتووە، كە كێشی لەشی كۆمەڵەی یەكەم كەمتربۆتەوە لەچاو كۆمەڵەی دووەم.
شووتی لە رێژەیەكی بەرزی ئاو پێكهاتووە، كە ئەمەش جەستە لە وشكبوون دەپارێزێت و لە رێژەیەكی باشی ڤیتامین (سی و كارۆتین و ئاسن و كالسیۆم و مەگنسیۆم) پێكهاتووە.
هەروەها شووتی مادەی (مان) ی تێدایە كە پێویستیەكی گرنگە بۆ چاڵاككردنی مێشك و ترشی فۆلیكی تێدایە كە خانەكانی جەستە بەهێز دەكات.
جێگەی باسكردنە لە لێكۆڵینەوەیەكی پێشووتری ئەمریكیدا توێژەران ئاشكرایان كردبوو، كە شووتی بەهۆی بوونی پێكهاتەیەك تێیدا، یارمەتی كەمكردنەوەی پاڵەپەستۆی خوێن دەدات.
هەردوو دكتۆر (ئەرتورو فیگیروا و بێهرام ئەرگمند) ی لە زانكۆی فلۆریدا دەڵێن، شووتی لە ترشی ئەمینی پێكهاتووە كە یارمەتی چاڵاككردنی كاری خوێنبەرەكان و كەمكردنەوەی پاڵەپەستۆی خوێن دەدات لەناو شاخوێنبەری سەرەكیدا. فیگیروا ئاماژەی بەوەدا كە شووتی دەوڵەمەندە بە سەرچاوەی سروشتی خۆراكی ترشی ئەمینی پێویستی جەستە، بەتایبەت ترشی نتریكی پێویست، كە تایبەتە ڕێكخستنی كاری خوێنبەرەكان و گەرەنتی سەلامەتی تەندروستی فشاری خوێن.

 

ئـ . كـ