بەم شێوەیە رێجیم مەكە

24/08/2016 - 09:26 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

 

زۆر هەڵەی ئاسایی لە جۆری خواردندا هەن كە دەبنە هۆی قەڵەوبوون و سەرنەكەوتنی جۆری ڕێجیمەكە.
ئەگەر وا دەزانن كە تەرازووەكە گیری كردووەو نایەتە خوارەوە، ئەوە دڵنیا بن ئێوە تووشی یەكێك لەو هەڵانە بوون.

1. دەست دەكەن بەو ڕێجیمە توندو كاتییانە: دەتانەوێ بە زووترین كات و زۆر كوتوپڕ لە چنگ چەوری و كێشی زۆری لەشتان رزگار بن و بەو مەبەستەیش لەوانەیە لە خواردنی ژەمەكانتاندا هەر سەوزەو میوە بخۆن كە ئەوە بۆخۆی دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی هێزو وزەو كالۆریی لەش، هەر لەبەر ئەوەیش پرۆسەی سووتان لە جەستەتاندا كەم و خاو دەبێتەوەو بە نۆرەی خۆی دەبێتە هۆی قەڵەوبوون و زۆركردنی كێشی جەستە.
2. خواردنی بەیانیان ناخۆن: لەگەڵ نەخواردنی نانی بەیانیان لە رادەبەدەر برسیتان دەبێت و دەبێتە هۆی ئەوەی كە بۆ نانی نیوەڕۆ هەر تێر نەخۆن و ناچار دەبن زۆرخۆری بكەن.
3. دەست دەكەن بە خواردنی خواردەمەنییە ئامادەكراوەكان: ئەو جۆرە خواردەمەنیانە لەگەڵ ئەوەی هێزی كەمت دەدەنێ، ئاستی چەوریی خوێن دەبەنە سەرو بە ڕێژەیەكی زۆر لە جیاتی ببنە هۆی كزبوون و دابەزینی كێش، دەبنە هۆی قەڵەوبوون.
4. دەست دەكەن بە خواردنەوە : خواردنەوەكان تا رادەیەكی یەكجار زۆر شەكریان هەیەو ئەو شەكرەیش كە لەگەڵ خوێن تێكەڵاو دەبێ ئیتر ناهێڵێ چەوریی لەش بسووتێ و جێی چەورییەكە دەگرێتەوە كە قەڵەوبوونێكی لە ڕادەبەدەری لێ دەكەوێتەوە.
5. كەمخواردنەوەی ئاو: ئەوە یەكێك لە هەڵە هەرە گەورەكانە كە هەست دەكەن بە كەمخواردنەوەی ئاو كێشی جەستەتان دادەبەزێت. بەڵام رێك بە پێچەوانەوە، ئاو بۆ سووتان و مێتابۆلیسمی لەش پێویستەو ئەگەر ئاو نەبێت ئەوە مێتابۆلیسمێك لە لەشدا دەست پێ ناكات و قەڵەوی لەگەڵ خۆی دێنێت.
6. هەموو رۆژێ كێشی خۆتان دەپێون: ئەوەیكە هەموو رۆژێ بزانن كێشتان چەندە هاتووەتە خوار، ئەوە هەڵەیەكی یەكجار گەورەیە كە تووشی بوون لەبەر ئەوەی كێشی جەستە هەموو رۆژێ ناگۆڕدرێت و كاتێ ئێوە ئەوە دەبینن، دەبێتە هۆی ساردبوونەوەتان لە دابەزاندنی كێشتان.
7. واز لە وەرزشكردن دێنن: وەرزشكردن تا ڕادەیەكی یەكجار زۆر كێشی جەستە دادەبەزێنێت و دەبێتە هۆی توندبوونی لەش و ساغبوونتان، هیچ رێجیمێك بەبێ وەرزش ناتوانێ وڵامدەرەوە بێت و ئێوە بگەیەنێتە ئاستی ئەو كێشەی كە دڵتان دەیهەوێت.

 

ئـ . كـ