پێشی خەوتن ئەمە بخۆ

24/08/2016 - 09:32 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

 

بەهۆی ئەوەی میوەی مۆز لەدوای ئەڤۆگادۆ دووەم میوەیە كە ڕێژەیەكی بەرزی پۆتاسیۆمی تێیدایە، بۆیە هەستی برسی بوون دوادەخات.
ئەنجامی لێكۆڵینەوەیەك دەریخستووە، خواردنی میوەی مۆز هەستی برسی بوون دوادەخات، ئەوەش بەهۆی بوونی ڕێژەی زۆری توخمی پۆتاسیۆم تێیدا، جگە لەڤیتامین سی و مەگنیسیۆم، ئەوەش هاریكار دەبێت لەخاوكردنەوەی بۆرییەكانی خوێن.
لەنێو مۆزدا ترشێكی ئەمینی هەیە بەناوی (تریپتۆڤان)، ئەوەش هاریكار دەبێت بۆ بۆرژان و خەوهاتن، بۆیە بەرلەنووستن و پەنابردنە بەر خەوتن هەوڵبدە مۆزێك بخۆیت لەگەڵ نیو لیتر ئاو، ئەوەش سوودێكی تری هەیە بۆ ئەو كەسانەی لەبەر دڵەكزێ‌ خەویان ئەستەم دەبێت.