كەسێك پاقلە نەخوات

25/08/2016 - 07:09 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

 

پاقلە یەكێكە لەو جۆرە رووەكانەی‌ كە سەرچاوەی‌ سەرەكی‌ بڵاوبونەوەی‌ دەگەرێتەوە بۆ ناوچەی‌ ئاسیای‌ ناوەراست ، ناوە زانستیەكەی‌ بریتییە لە (لینیۆس).
درێژی‌ ئەم رووەكە نزیكەی (‌80) سەنیتمەتر دەبێت و بەرەنگی‌ سەوزو گوڵێكی‌ سپی‌ خەت رەش دەردەكات و لەناو بەرەكەیدا چەند دەنكە پاقلەیەك هەیە، زۆربەی‌ كات بە گۆشتی‌ هەژارانیش ناودەبرێت.
بەپێی‌ زانیارییەكانی‌ وەزارەتی‌ كشتوكاڵی‌ ئەمریكا بۆ هەر (100) گرامێك پاقلەی‌ سەوز ئەم پێكهاتانە لەخۆی‌ دەگرێت :
چەوری‌ : (1.53%)
كاربۆهیدرات : (58.26%)
شەكر : (7.5%)
پرۆتین : (26.12%)
پاقلە بەیەكێك لە خواردنە میللیەكان دادەنرێت و ئەوروپیەكان بەو شێوەیە گوزارشتی‌ لێدەكەن كە بریتییە لە خواردنێكی‌ رۆژانە، توێژەران پێیانوایە خواردنی‌ پاقلە لە پێویستیەكانی‌ مرۆڤە لەبەرئەوەی‌ دەبێتە هۆی‌ كەمكردنەوەی‌ رێژەی‌ كۆلیسترۆڵ و شەكر لە خوێنداو سەرچاوەیەكی‌ باشیشە بۆ پارێزگاریی‌ لە نەخۆشی‌ شێرپەنجەی‌ ناودەم.
مادەی‌ ئاسن و فسفۆری‌ پێویستی‌ تێدایە، فاكتەرێكی‌ باشە بۆ رەوینەوەی‌ ماندووبوونی‌ لاشەی‌ مرۆڤ و بۆ مرۆڤە دڵ نەخۆشەكان خواردنێكی‌ بەسوودەو رێژەی‌ شەكری‌ زیادە لە لەشی‌ مرۆڤدا دەمژێت، بۆ ئەوانەی‌ كە جگەریان نەخۆشە دەتوانن ئاوی‌ پاقلەی‌ سەوز بخۆنەوە بۆ ئەوانەش كە نەخۆشی‌ گەدەیان هەیە دەبێت خۆیان لەخواردنی‌ بپارێزن لەبەرئەوەی‌ لە گەدەدا زۆر دەمێنێتەوە.
بەرگری‌ لەشی‌ مرۆڤ زیاد دەكات و پەستانی‌ بەرزی‌ خوێن دادەبەزێنێت، هەروەها بەكارهێنانی‌ گوڵەكەی‌ كاری‌ میزەڕۆ ئاسانتر دەكات.

 

ئـ . كـ