10 زانیاری تەندروستی

25/08/2016 - 07:11 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

 

1. هەرچەندە توێكڵی خەیار زیاتر بخۆیت هێندە سود لەخەیار دەبینیت بۆ خۆ لاواز كردنەوە.
2. فرۆكەخانەیەكی ژاپۆنی ریكۆردێكی جیهانی تۆماركرد كەماوەی (21) ساڵە تاقە جانتایەكیشی تێدا وون نەبووە.
3. هەر هاوڵاتییەكی توركیا لەساڵێكدا (1250) كوپ چا دەخۆنەوەو بەشێوەیەكی گشتیش لەڕۆژێكدا (245) ملیۆن كوپ چا دەخۆنەوە.
4. بەكارهێنانی زیاتر لەئامێرێكی ئەلكترۆنی لەهەمان كاتدا كاریگەری خراپی دەبێ لەسەر مێشك و توانای تێگەیشتنی كەسەكە كەمدەكاتەوە.
5. خواردنەوەی ئاوی گەرم لەبەیانیانداو بە گەدەی بەتاڵ رۆڵی لە دابەزاندنی كێشدا هەیەو بە تێكەڵكردنیشی لەگەڵ لیمۆ ئەوا چەوری لەش زووتر دەتوێنێتەوە.
6. باشترین كات بۆ خواردنی گۆشت لەدوای وەرزشكردنە كەدەكرێ بەسورەوەكراوی بیخۆیت بەوپێیەی رەگەزی خۆراكی گرنگی تێدایە.
7. گوێزو ماست وزەی لەشی مرۆڤ زیاد دەكەن و هەستی هیلاكی لە مرۆڤدا كەم دەكەنەوە.
8. شەربەتی تەماتە بە تێكردنی برێكی كەم شەكرو لیمۆ باشترین سودی هەیە ئەگەر پێش هەر ژەمێكی خواردن بخورێت.
9. خواردنی سیر یارمەتی كەمكردنەوەی هەوكردن دەدات لە پاش منداڵ بوون.
10. خواردنی كاهوو دەروونی مرۆڤ هێوردەكاتەوە یارمەتی خەوتن دەدات.

 

ئـ . كـ