كەسێك ئاوی جۆ بخواتەوە

25/08/2016 - 07:21 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

 

كۆمەڵێك توێژەری ئەمریكی لە بەرێوەبەرایەتی خۆراك و دەرمان رایانگەیاند، بەپێی ڕەزامەندی پزیشك دەركەوتووە كە جۆ یارمەتی كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیە جیاوازەكانی دڵ دەدات.
توێژەران ئاماژە بەوەدەكەن، كە دانەوێڵەی جۆ یان جۆی وشكراوی هاڕراو و پێكهاتەكانی وەكۆ جۆی ووشكراو و توێكڵی جۆ بەرگری لە سەلامەتی تەندروستی دڵ دەكەن.
بەپێی وتەی توێژەران، دانەوێڵەی جۆ لە مادەیەكی هاوشێوەی ڤیتامین (A) پێكهاتووە كە ئەنزیمەكانی دروستكردنی كۆلیسترۆڵی زیانبەخش دادەمركێنێت.
هەروەها چەند بەڵگەیەكی زانستی پزیشكی ئەوە دەردەخەن، كە ڤیتامین (A) ڕۆڵێكی چاڵاك دەگێڕێت لە پاراستنی تەندروستی دڵ، هەروەها لە گرنگترین سوودەكانی جۆ بریتین لەمانەی خوارەوە:
1. كۆڵاندنی جۆ و خواردنەوەی ئاوەكەی بەرد و رەمل لەناودەبات و گورچیلەكان چاڵاك دەكات و مرۆڤ لە نەخوشیەكانی گورچیلە دەپارێزێت.
2. هێوركردنەوەی سەرو چارەسەركردنی نەخوشیە دەروونیەكان.
3. بەسوودە بۆ تووشبووان بە نەخۆشی شەكرە كە ناتوانن نانی گەنم بخۆن بەهۆی بەرزبوونەووەی رێژەی شەكر لە خوێندا.
4. خواردنی یارمەتی دابەزینی كێشی لەش دەدات و كاریگەرییەكی خێرای هەیە.
5. ئاوی جۆ پێستی لەش ناسك دەكات.
6. پلەی گەرمای لەش دادەبەزێنێت.
7. دژی سكچوونەكان و هەروەها برینەكانی گەدە چارەسەردەكات.
8. ماسوولكەكانی دڵ بە هێزدەكات و چاڵاكی دڵ زیاتر دەكات.
9. رێگە دەگرێت لە كاریگەری دەرمانەكان لەسەر شیری دایك.
10. چارەسەری سەرئێشە دەكات بەتایبەتی شەقیقە.
11. رێگە لە بەرزبوونەوەی رێژەی (Uric acid) لەناو خوێندا دەكات و لەش لە خوێیەكان رزگاردەكات.

 

ئـ . كـ