ئەوەی لەبارەی سوودەكانی سێو نەتزانیوە

26/08/2016 - 07:19 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

 

سێوی سەوز، وەك هەر میوەیەكی دیكە ژمارەیەك سوودی تایبەت بە خۆی هەیە، بۆیە هەمیشە پزیشكان رێنمایی نەخۆش دەكەن رۆژانە لانیكەم سێوێكی سەوز بخوات.
لێرەدا بە خاڵ ژمارەیەك لە سوودەكانی سێوی سەوز دەخەینەڕوو :
1. سێوی سەوز پاككەرەوەیەكی زۆر باشە بۆ گورچیلە.
2. دەبێتە هۆی دابەزینی كۆلیسترۆڵ.
3. میوەیەكی بە سو‌ودە بۆ نەخۆشی رۆماتیزم.
4. سێوی سەوز بۆ ئەو كەسانە بەسو‌ودە كە كێشەی كەمخەوییان هەیە.
5. لە راگرتنی هاوسەنگی شەكری خوێندا رۆڵیكی باشی هەیە.
6. بۆ ئەو كەسانە باشە كە رێجیم دەكەن، چونكە سێوی سەوز كالۆرییەكی كەمی تێدایە.
7. ئەو كەسانەی كە كێشەی قەبزییان هەیە بە لایەنی كەمەوە دەبێت لە رۆژێكدا یەك سێوی سەوز بخۆن.
8. ئاسانكاری دەكات لە كردەی هەناسەداندا.
9. یارمەتیدەرێكە بۆ پاككردنەوە لەشی ئەو كەسانەی جگەرە دەكێشن.
10. ڤیتامینێكی زۆری تێدایەو سوودی زۆری بۆ جەستە هەیە.

 

ئـ . كـ