بۆ ئاڵودەبووانی فەیس بووك، تووشی ئەم نەخۆشییە دەبن

26/08/2016 - 07:21 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

 

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەك دەركەوتووە فەیس بووك نەخۆشی بەدواوەیە، بەتایبەتی ئەوانەی خویان پێیەوە گرتووەو بەبێ‌ بەرنامە كاری لەسەر دەكەن.
تیمێكی شارەزاو زانایانی زانكۆی (هیۆستن) لە وویلایەتی تەكساس رایانگەیاندووە، هەردەم خەمۆكی باڵ بەسەر ئەو كەسانەدا دەكێشێت كە بەشێوەیەكی بەردەوام سەرقاڵی بەكارهێنانی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووكن.
توێژەرەكان باسیشیان لەوەكردووە، هەندێكی تر لەوانەی سەرقاڵی كاری فەیس بووكن كاتێك كۆمێنێتێك دادەنێن، ئەگەر بێت و هاوڕێكانیان ڵایكیان بۆ نەكەن ئەوا خەم دایان دەگرێت.
لەلایەن خۆشیەوە (مای لی ستێرز) سەرپەرشتیاری ئەو توێژینەوەیە رایگەیاندووە، زۆرینەی بەشداربوونی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك نیازی شانازی كردنیان هەیە بەلاپەڕەكەی خۆیان و هەردەم وابیر دەكەنەوە لەباشترین دۆخی ژیاندان و هیچ لایەنێكی نەرێنی تر ناخوێننەوە.