پێش ئەوەی تووشی شەكرە بن،، ئەم خواردنانە بخۆن

28/08/2016 - 09:40 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

نەخۆشی شەكرە وەك نەخۆشییەكی زۆرباوو ناسراوەو بەهۆی تێكچوونی ڕێژەی ئەنسۆلینەوە لەخوێندا ڕوودەدات، كە ئەنسۆلینیش لەلایەن پەنكریاسەوە دەردەدرێت، ئەوەی ئێمە لێرەدا دەمانەوێت لەسەری بدوێین بریتییە لەخۆپاراستن لەو نەخۆشیە لەڕێگەی خواردنی سەوزەو میوەوە كە بۆ ئەم مەبەستەش توێژەرانی بەریتانی لەدوای لێكۆڵینەوەو ئەنجامدانی چەند تاقیكردنەوەیەك بۆیان دەركەوتووە، كەخواردنی سەوزەی وەك سپێناخ و كەلەرم ئەگەرەكانی تووشبوون بەشەكرە كەمدەكەنەوە.

 

توێژەرانی زانكۆی (لیزیستەر) شەش لێكۆڵینەوەیان لەسەر سوودمەندی خواردنی میوەو سەوزە ئەنجامدا، دەرئەنجام توێژەران بۆیان دەركەوت، كە بەتەنها خواردنی سەوزەی وەك سپێناخ و كەلەرم توانیویانە دەرئەنجامێكی پۆزەتیڤ بۆ بەرەنگاربوونەوەی شەكرە نیشان بدەن.


(مێلانێ‌ دێڤیس) و هاوكارەكانی لەگۆڤاری پزیشكی بەریتانیدا نووسیویانە، ئەوان پاش شیكاركردنەوەی داتای نزیكەی (220) هەزار كەس بۆیان دەركەوتووە، كەڕۆژانە خواردنی نیو بەش لە سپێناخ و كەلەرم دەبنە هۆكاری كەمكردنەوەی ئەگەرەكانی تووشبوون بەجۆری دووەم لە شەكرە، ئەمەش بەڕێژەی لە (14%).


هاوكات توێژەران بۆیان دەرنەكەوتبوو، كە ڕۆژانە خواردنی میوەو سەوزەی دیكە هەمان كاردانەوەی پۆزەتیڤی بۆ مرۆڤ هەیە.


خواردنی بڕۆكلی و قەرنابیتیش هەمان كاردانەوەی پۆزەتیڤیان هەیە، بەڵام ئەگەر مرۆڤێكی هەراش ڕۆژانە (106) لە سەوزەی دیكە بخوات گرام بخوات، ئەوا ئەگەری تووشبوون بەڕێژەی لە (14%) كەمدەبێتەوە.

 

ئـ . كـ