چەند زانیارییەكی گرنگ

28/08/2016 - 09:43 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

1. بەشێوەیەكی گشتی گوێی راست لەگوێی چەپ بەهێزترە.

2. لەكاتی قسەكردن و نان خواردندا شەویلگەی خوارەوە دەجوڵێت، بەشی سەرەوەی شەویلگەش دەماغ دەجوڵێنێت.


3. مێشكی مرۆڤ توانای هەیە رۆژانە (86) ملیۆن زانیاری تۆمار بكات.


4. شیری دایك بۆ كۆرپەلەكەی بەپێی وەرزەكانی ساڵ دەگۆڕێت.


5. ئەگەر(لیك) نەبێت لەناو دەمدا، ئەوا ناتوانی هیچ تام و چێژێك لەخواردن بكەین.


6. قژ دوو ڕۆڵی سەرەكەی دەبینێت، بۆجوانی مرۆڤ و هاوپێچ كردنەوە و گەڕاندنەوەی گەرمی سەر، ئەمەش وادەكا كە خوێنبەرەكان بكشێن.


7. لە یەك ئینج چوار گۆشەدا (645) ڕژێن (غوددە) لەپێستدا هەیە كەئەمەش یەكسانە بەدرێژی (77) پێ لە دەرماری مرۆڤ، هەروەها زیاتر لەهەزار دەماری گەیەنەرو (65) سەلكی موشی تێدایە، كە ئەمەش یەكسانە بە (19) پێ لە موولولەی خوێن.


8. باڵای مرۆڤ تاكو (20 – 25) ساڵی و هەندێك كات تاكو (40) ساڵی لە زیاد بووندایە، بەڵام لە (40) ساڵی بەدواوە، باڵای لەهەر دوو ساڵدا (6) ملیمەتر كورت دەبێتەوە.
9. تەنیا بە لەدەستدانی (1%) ئاوی جەستە، هەست بە تینوێتی دەكەین.


10. پشیلەكان دەتوانن زیاتر لە سەد دەنگ بە قورگیان دروست بكەن لە كاتێكدا كە سەگەكان كەمتر لە دە دەنگ دروست دەكەن.

 

ئـ . كـ