ئەو خواردنە خۆشانە كەم بخۆن

29/08/2016 - 09:11 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

سروشتی مرۆڤ وایە ئارەزووی ئەو خواردنانە دەكات كە چەورو شیرین و بەتامن، بەڵام پزیشكان هۆشداری دەدەن بۆ ئەوەی دووربێت.

 

شیكۆلاتەو كێكەكان بە وزە باركراون، بەڵام قەت بیرت لەو خۆراكانە كردۆتەوە كە حەزیان لێدەكەیت ئایا چەند چەوری شاراوەیان تێدایە ؟ لێرەدا باسی چەند جۆرێك خۆراك دەكەین كە رێژەیەكی بەرزی چەوری شاراوە لەخۆدەگرن.

1. مایۆنێز ، چێژی زۆربەی زەڵاتەكان خۆش دەكات، لەگەڵ خۆراكی خێرادا دەخورێت، بەڵام ئایا دركت بەوە كردووە كە رێژەی چەوری ناو مایۆنێز دەگاتە (80%) یان (80) گرام لە هەر (100) گرامدا، وا باشترە كە لەجیاتی ئەوەی مایۆنێز بخەیتە ناو سەندویجی مریشك یان ماسی تونا، هەندێك ساسی سۆیا یان ماست و پەنیری كەم چەوری یان تەماتە یان بیبەری رەش وەكو (درێسینگ) بخەیتە سەر ساندویج و زەڵاتە.

2. كەرەی فستق عەبید ، بە رێژەی (50%) چەوری تێدایە.

3. پەنیرەكان ، بە گشتی رێژەیەكی بەرزی چەورییان تێدایە، بۆ نموونە رێژەی چەوری ناو پەنیری شێدار دەگاتە (33%).

4. گۆشتی سوور ، بە رێژەی (31%) چەوری لەخۆدەگرێت كە چەورییە تێرەكانن و لە لەشدا ئاستی كۆلیستیرۆڵ بەرزدەكەنەوە، ئەگەرچی گۆشتی سوور رێژەیەكی چەوریكەمتری تێدایە لەچاو گەلێك خۆراكی تر كە چەوری شاراوەیان تێدایە، بەڵام لەبەر ئەوەی كە گۆشتی سوور بە بڕی زیاتر دەخورێت، بۆیە دەرەنجام رێژەیەكی زیاتری چەوری دەبەخشێت. 

5. گوێز، باوی، گازۆ ، بە رێژەی پتر لە (70%) چەوری لەخۆدەگرن، ئەم چەورییانە سوودبەخشن بۆ تەندروستی، بەڵام زیاد خواردنیان لەوانەیە ببێتە زیادبوونی كێشی لەش.

6. رێژەی چەوری لەناو جبسی پەتاتەدا دەگاتە (35%) كە چەورییە نێوەندییەكانن و بۆ تەندروستی پەسند ناكرێن.

7. میوەی ئەڤۆكادۆ ، بە رێژەی (17%) چەوری تێدایە كە بە چەورییە باشەكان دەژمێردرێن، بەڵام دیسان زیاد خواردنی ئەڤۆكادۆ لەوانەیە كێشت زیاد بكات.

 

ئـ . كـ