كێ‌ قسە لەگەڵ خۆی دەكات ؟؟

29/08/2016 - 09:20 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

 

قسەكردنی خود لەگەڵ خۆیدا هەروەك دەروونزانان دەڵێن، سوودی زۆرە، ئەمە لەگەڵ ئەوەی نازناوێكی ناشرینی بۆ دیاریدەكرێت، بەڵام ئەم دەستەواژەیە زۆر هەڵەیە.
قسەكردن لەبەرخۆت، یان بە واتایەكی دیكە ئەو كەسەی لەگەڵ خۆیدا قسە دەكات، نیشانەی شێتی نییە، بەڵكو سوودی زۆریشی هەیە.
پسپۆڕانی بواری دەروونی ڕایانگەیاندووە، ئەو كەسەی لەگەڵ خۆیدا قسە دەكات، زۆر یارمەتی باری دەروونی خۆی دەدات، چونكە ئەو كەسە خۆی لە پاڵەپەستۆی دەروونی ڕزگار دەكات و ئەو كارانەی بڕیاریداوە ئەنجامی بدات لە مێشكیدا دەچەسپێت و بیری چاكتری بۆ دێت.
ئەگەر هات و گفتوگۆت لەگەڵ خۆتدا كردو هەستت بەوە كرد، كە یەكێك پێت پێدەكەنێت و بە شێتت دەزانێ، زویر مەبە، چونكە ئەو كەسە نازانێت چەند سوودی بۆ مێشك هەیە.

 

ئـ . كـ