سێ‌ كەس جگەری مریشك نەخۆن

29/08/2016 - 09:23 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

 

جگەری مریشك خۆراكێكی پڕ لە مادەی گرنگە، وزەی كەم لەخۆدەگرێت بۆ نموونە 100 گرام جگەر (172) كالۆری تێدایە.
جگەری مریشك بڕێكی باشی لە پرۆتین تێدایە، (100) گرام نزیكەی (26) گرام پرۆتین لەخۆدەگرێت.
جگەری مریشك دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەكانی (A، C، B6، B12).
گەلێك كانزا لەخۆدەگرێت وەكو كانزاكانی (ئاسن 13 ملیگرام، كالسیۆم 10 ملیگرام، مەنگەنیز، زینك (تۆتیا) 4 ملیگرام لە 10 گرام جگەردا.
ئەوەی جێگەی باسە ئەوەیە كە جگەری مریشك رێژەیەكی بەرزی كۆلیسترۆڵ لەخۆدەگرێت كە پترە لەو رێژەیەی كۆلیسترۆڵ كە لە جگەری مانگاو جگەری گۆلك بۆ نموونە هەر (100) گرام جگەری مریشكی برژاو نزیكەی (564) ملیگرام كۆلیسترۆڵی تێدایە، كەچی هەر (100) گرام جگەری مانگا پاش برژاندن نزیكەی (396) ملیگرام كۆلیسترۆڵی تێدایەو هەر (100) گرام جگەری گۆلك پاش برژاندن نزیكەی (510) ملیگرام كۆلیسترۆڵی تێدایە.
لەگەڵ هەموو ئەو پێكهاتە خۆراكییە گرنگانەدا، خواردنی جگەر هەرگیز گونجاو نییە بۆ كەسانی تووشبوو بە نەخۆشی دڵ، نەخۆشی شەكرە، نەخۆشی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، رەقبوونی خوێنبەرەكان لەبەر بەرزبوونەوەی ئاستی كۆلیسترۆڵی خوێن.
لەكاتی ئامادەكردنی جگەردا، باش نییە كە بە نیوە برژاو یان نیوە كوڵاو بخورێت گوایە سوودی تەندروستی زیاتری دەبێت، بەڵكو پێویستە كە بە تەواوی ببرژێنرێت یان بكوڵێندرێت، بەم شێوەیە هەرگیز پێكهاتە خۆراكییە گرنگەكانی لەدەست نادات.