كەسێك مێووژ بخوات

15/09/2016 - 08:58 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

ئەنجامی لێكۆڵینەوەیەكی ئەمریكی، دەریخستووە خواردنی مێووژ كاریگەری لەسەر كەمكردنەوەی ڕێژەی شەكرە دەبێت لەناو خوێن.

توێژەرانی ئەمریكی رایانگەیاندووە، ئەگەر كەسێك رۆژانە سێ‌ جار دوای ژەمەكان مێووژ بخوات، ئەوا كاریگەری دەبێت لەسەر هێنانە خوارەوەی ئاستی شەكرە لەخوێندا.

(د. هارۆلد بێز) سەرپەشتیاری لێكۆڵینەوەكە ڕونیكردۆتەوە، (46) پیاو و ژن كە پێشتر تووشی نەخۆشی شەكرە لەجۆری دووەم ببوون بەشداریان لە لێكۆڵینەوەكەدا كردووەو تۆزێك ڕێژەی شەكریان بەرزبووە، داوایان لێكراوە بەدرێژایی (12) هەفتە ڕۆژانە سێ جار مێوژ یان میوەو سەوزە بخۆن.

لێكۆڵینەوەكە كە ئەنجوومەنی فرۆشتنی مێوژ لە كالیفۆرنیا سەرپەرشتی كردووە، دەریخستووە بە بەراورد لەگەڵ خواردنەكانی تردا، ئەوانەی دوای ژەمەكان مێوژیان خواردووە ئاستی شەكری كلوكۆزیان بە ڕێژەی (16%) دابەزیوەو هەروەها ڕێژەی شەكری ناو خوێنیان بە ڕێژەی (0.12%) دابەزیوە.

 

ئـ . كـ