ئەوەی لەبارەی هەنگوێن نەتزانیوە

15/09/2016 - 09:04 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

لە (١٠٠) گرام هەنگویندا (٣٠٠) یەكەی پێوانەی گەرمی دەبەخشێت، (١) كیلۆ هەنگوین بەرامبەر بە (٥) لیتر شیرو (٢٦) كیلۆ مۆز و (٦٠) كیلۆ پرتەقاڵ و (٥٠) هێلكەو (١١) كیلۆ گۆشت و (١٢) كیلۆ سەوزەیە.
هەنگوینی بێ فێڵ (غەش) تاكو (٢٠٠٠) ساڵ تێك ناچێت.
سودەكانی هەنگوین

1. بۆ مێشك و ئەقڵ و دەمارەكان و زراو و توانای لاشە كەم كردنەوەی نیشانەكانی پیری بەسودە.

2. بۆ هەوكردن و برینی گەدەو سوتان و هەستیاری بەسودە.

3. بۆ پڕۆستات و میزەڕۆ و ڕۆماتیزم و ئازاری جومگەو بەكاردێ.

4. بۆ زەردی ڕوخسارو زیپكەی گەنجی و سافكردنی دەم و چاو لەگەڵ زەیتی زەیتون و ئاوی لیمۆ و نەعناع دەكرێ هەر چواریان لێكدەدرێ پێی چەور دەكرێ.

5. بۆ سوور بوونەوەی دەم و چاو لەگەڵ زەیتی كەتان پێی چەور دەكرێت.

6. بۆ سوور بوونەوەو ئاوكردنی چاو لەگەڵ نێركەپیازی سپی دوو دڵۆپە لەچاو دەكرێت ڕۆژی سێ جار بۆ ماوەی یەك هەفتە.

7. بۆ كڕێژو و گەشەی مووی سەرو ووشكە بیرۆ و سەدەففی و ووشكی باشە.

8. بۆ هەوكردنی لوت بە دڵۆپە تێی دەكرێت و لێی دەبەسترێ.

9. بۆ ڕیخۆڵەكان و مایەسیری و كۆلۆن و ترشی و باكردنی گەدە بەسوودە.

10. بۆ كەم خوێنی و دەم و لێو پوك و گەرو و كۆكەو هێزی چاو باشە.

11. بۆسیل و ڕەبۆ و بەڵغەم فشاری خوێن و تەشەنوج بەسودە.

12. بۆكردنەوەی ئیشتیهای خواردن باشە.

13. بۆ ڕێكخستنی سوڕی مانگانەی ئافرەتان و زیادكردنی مەنی و توانای جووت بوون بۆ هەردوو ڕەگەز بەسودە.

14. مێو (شمع) یان شەمێ شانەی هەنگ بەكاردێ بۆ دەرمانی شێرپەنجە.

15. مێو بۆ ڕەبۆ و هەناسە سواری و دڵ لەگەڵ وەنەوشەو زەیەتەكەی باشە.

 

 

ئـ . كـ