با كەسێك شەربەتی لیمۆ بخواتەوە

16/09/2016 - 09:12 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

 

كۆمەڵێك لە توێژەرانی بواری خۆراك ڕایانگەیاند، ڕۆژانە خواردنی لیمۆ سوودێكی گرنگ بە تەندروستی مرۆڤ دەگەینێت و بەرگریش لە زۆر نەخۆشی ترسناك دەكات.


توێژەران دەڵێن، خواردنەوەی شەربەتی لیمۆ خوێن پاك دەكاتەوەو یارمەتی فڕێدانە دەرەوەی مادە ژەهراوییەكان دەدات لەناو لەشدا، هەروەها سوودێكی گرنگ بە تووشبووانی نەخۆشی دڵ دەگەینێت، چونكە دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم.


لیمۆ مادەی كالسیۆمیشی تێدایە كە ئێسكەكان بەهێز دەكات، بەڵام فسفۆر هزرو بیری مرۆڤ چاڵاك دەكات، لەلایەكی ترەوە لیمۆ مادەی كاربۆهیدراتی تێدایە كە ڕۆڵێكی چاڵاكی هەیە بۆ بەهێزكردنی دیواری ڕیشاڵەكانی خوێن بەرەكان.


توێژەران ئاماژەشیان بەوەداوە كە دەتواندرێت لیمۆ بۆ كەم كردنەوەی ئێش و ئازارەكانی لەش بەكاربهێنرێت، ئەویش بەدانانی پارچەیەك لە لیمۆ لەسەر ئەو شوێنەی لەش كە ئازاری تێدایە، كە ئەمەش دەبێتە هۆی كەم بوونەوەی ئێش و ئازارەكە.

 

ئـ . كـ