دوو كەس شەربەتی ترێ‌ بخۆن

16/09/2016 - 09:14 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

وێڕای ئەنجامدانی چەندین توێژینەوەی رابردوو لەبارەی ترێ‌، بەڵام تاقیكردنەوەكان لەسەر ئەو جۆرە میوەجاتە درێژەی هەیەو بەپێی دواین هەواڵیش ئەو جۆرە میوەیە هەم بەئاسایی و هەم بەشەربەت چەندین سوودی هەیە.

 

توێژینەوەیەكی نوێی پزیشكی ئەوەی روونكردۆتەوە، كە خواردنەوەی شەربەتی ترێ گرنگییەكی زۆری هەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ و دەبێتە هۆی پاراستنی لە زۆر نەخۆشی، هەروەها پزیشكەكان ئەوەیان روونكردۆتەوە كە شەربەتی ترێی رەش دەوڵەمەندە بە مادەی (ریسفیراترۆل) ئەم مادەیەش كاریگەری دەبێت لەسەر كەمكردنەوەی پلەكانی گەرمی نێو لەش و هەروەها كەمكردنەوەی رێژەی چەوری و كۆلیسترۆڵ لە خوێن.


هەروەها تاقیكردنەوە نوێكە باسیشی لەوەكردووە، كە جگە لەمەش شەربەتی ترێی رەش دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی فشاری خوێن و رێژەی شەكر لە خوێن هەروەها مرۆڤ دەپارێزێت لە تووش بوون بە نەخۆشی شەكرەی جۆری دووەم و هەروەها جۆرەكانی شێرپەنجە هەروەها سەرچاوەی دابین كردنی وزەو توانایە بۆ لەشی مرۆڤ.

 

ئـ . كـ