بۆ ئەوەی چاڵاكییەكانی مێشكت زیاتر بێت

16/09/2016 - 09:20 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

یەكێك لەو میوەجاتانەی كە لە وەرزی بەهاردا پێدەگات، تووە، بەپێی توێژینەوەكانیش سوودی زۆری تەندروستی بۆ مرۆڤ هەیە.

 

تیمێكی زانایانی ئەمریكی گەیشتونەتە ئەو دەرئەنجامەی كە خواردنی توو لەگەڵ هاوشێوەكانی بەشێوەیەكی رێكخراو بەهەموو جۆرەكانیەوە سوود بە مێشك و دەماغی مرۆڤ دەگەیەنن.

زانایان هەڵساون بەئەنجامدانی تاقیكردنەوە لەسەر ژمارەیەك كەسی خۆبەخش و تێیدا بۆیان دەركەوتووە، كە توو خانەكانی مێشك لە چەندین نەخۆشی دەپارێزێت، چونكە برێكی زۆر دژە ئۆكسیدیان تیایە كە كاردەكات بۆ پاراستنی خانەكانی مێشك.

توێژینەوەكە ئاشكراشیكردووە توو تواناو چاڵاكیەكانی خانەكانی مێشك و دەمار زیاتر دەكات و تووشی هەوكردن نابن.

 

ئـ . كـ