خواردنەوەی كاكاو بۆ كێ‌ باشە ؟؟

17/09/2016 - 08:25 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

كاكاو یەكێكە لەو خواردنەوانەی كەسانێكی زۆر حەزی پێدەكەن بە تایبەت لە وەرزی سەرمادا، توێژینەوەیەكی نوێش كە كۆمەڵێك پزیشكی ئەمریكی ئەنجامیانداوە باس لەوە دەكات كە خواردنەوەی كاكاو لەشی مرۆڤ لە چەند نەخۆشیەك دەپارێزێت.

 

توێژەرەكان ئاماژە بەوە دەكەن بوونی ماددەی (ئیكاپچین) لە پێكهاتەی كاكاودا دەبێتە هۆی بەهێزكردنی ماسولكەكانی دڵ و بەسوودە ئەو كەسانەش هەیە كە نەخۆشی شەكرەیان هەیە.

ئەم ماددەیە كارەكانی (مایتۆكۆندریا) چاڵاك دەكات و وزەو توانایەكی زۆریشیان پێ دەبەخشێت.

توێژەرەكان داوایان لە هاوڵاتیان كردووە كە بەردەوام كاكاو بخۆنەوە، بەڵام بە بڕێكی دیار كراو، چونكە زۆر خواردنەوەی كاكاو سوودەكانی دەگۆڕێت بۆ زیان و ڕەنگە ببێتە هۆی توشبوون بە چەند نەخۆشیەكی جیاواز.

 

ئـ . كـ