بۆ چارەی 7 نەخۆشی گوێز بخۆن

چوار شەممە, 15 ئازار 2017 05:32

 

 

گوێز یان (چاوی حوشتر) كە لەناو عەرەبدا بەوە ناوبانگی هەیە، ئەو خوارنەی كە سوودێكی زۆری هەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ و پێویستە رۆژانە بەتایبەتی بەیانیان بخورێت.

بۆ ئەمەش لێرەدا گرنگترین سوودەكانی گوێز دەخەینە بەرچاو:

1. رێژەیەكی زۆر مادەی ئۆمێگا سێی تێدایە كە سوودی زۆری هەیەو ئەگەری تووش بوون بە شێرپەنجە كەم دەكاتەوە.

2. رێژەیەكی زۆر لە مادەی پرۆتینی تێدایە كە وزەیەكی زۆر دەدات بە مرۆڤ.

3. دەوڵەمەندە بە كانزاكان بەتایبەتی كانزای پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆم و سیلینیۆم و زینك.

4. هەروەها بە سەرچاوەیەكی باش دادەنرێت بۆ مادەی دژە ئۆكسان كە سوودی هەیە بۆ چارەسەركردنی زۆربەی شێرپەنجەكان، بەتایبەتی ئەگەر لە رۆژێكدا هەر ژنێك دوو گوێز بخوات ئەوا ئەگەری تووشبوونی بە شێرپەنجەی مەمك كەم دەبێتەوە.

5. هەروەها لێكۆڵەرەوەكان ئاشكرایان كردووە، ئەو رۆنەی لە گوێزدایە هیچ زیانێكی نیە و نابێتە هۆی زیاد بوونی كێشی كەسەكە، بەڵكو وزەیەكی زۆری دەداتێ، بۆیە باشتر وایە بەیانیان چەند دەنكێك گوێز بخۆیت تا وزەیەكی زۆرت پێببەخشێت.

6. سودێكی زۆری هەیە بۆ دڵ بەوەی كە سووڕی خوێن چاڵاك دەكات و وادەكات خوێنی پاك بچێت بۆ دڵ، بەمەش لە زۆربەی نەخۆشیەكانی وەك كۆلیستڕۆڵ دەتپارێزێت.

7. سوودی زۆری هەیە بۆ چاڵاككردنی كۆئەندامی هەناسە.

 

ئـ . كـ