لەبارەی خواردنی ماست، ئەم نهێنیانە بزانە

یەک شەممە, 19 ئازار 2017 07:30

 

 

ماست خواردنێكی بەتام و لەزەتە، بەتایبەتی لە وەرزی بەهاران، بەپێی توێژینەوەكانیش زۆر سوودی هەیە بۆ تەندروستی.

ئەم سوودانەی ماست لەئەنجامی توێژینەوەكان بەم شێوەیە تاوتوێ‌ كراوە.

1. ڕێژەی كۆلیسترۆل لەخوێندا كەمدەكاتەوە.

2. بەرگری هەوكردن دەكات بەهۆی مشەخۆرەكانەوە.

3. پرۆتینی ناو ماست دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی پەستانی خوێن.

4. چەندین ڤیتامینی بەسودی تێدایە وەك (1ب ، 2ب ، 5ب، 6ب، 12ب).

5. خۆراكێكی چارەسەری باشە بەهۆی كاریگەری لەكەمكردنەوەی تووشبون بە شێرپەنجەی قۆڵۆن و توانای لەسەر چاڵاككردنی كۆئەندامی بەرگری لەش.

6. چەورییەكانی ناو لەش دەسوتێنێت و ماسولكەكان بەهێز دەكات، ڕێگرتن لەدروستبوونی خانەی نوێی چەوری.

7. خواردنی ماست هاوكارە لەنەهێشتنی كۆبوونەوەی چەوری لەناوچەی سك ورگ.

8. چەند بەكتریایەكی بەسودی تێدایە هاوكارە لەهەرسكردنی خۆراك و نەهێشتنی غازاتی ڕیخۆڵەكان و كار لەسەر پاككردنەوەی گەدە دەكات لەخۆراكە زیادەكان هەروەها ڕزگاركردنت لەزنجیرەیەك بەكتریا كە دەبێتە هۆی ناخۆشكردنی بۆنی دەم وا باشە شەوانە پێش خەوتن كەمێك ماست بخورێت.

9. مادەی لاكتوز باشیلسی تێدایە ئەوەش میكرۆبێكی میكرۆسكوبیە هێرش دەكاتە سەر ئەو زیندەوەرانەی نەخوازراون وەك پاككردنەوەی ڕیخۆڵەكان و لەناوبردنی لە (%85) ی میكرۆبە زیان بەخشەكان.

10. لەتەمەنی دە مانگیەوە پێویستە بدرێت بەمنداڵ.

11. بە سودە بۆ ئەو كەسانەی ڕیخۆڵەكانیان لاوازە هەروەك بۆ قەبزی و سكچوون لەهەمان كاتداو هەوكردنی گەدەو ڕیخۆڵەكان.

12. هاوكارە لەدابەزانی كێش.

13. مێشك هێور دەكاتەوە.

14. بەسوودە لەكاتی هەوكردنی جگەرو لاواز بوونی گورچیلە دەركەری غازاتە.

15. گەدە بەهێز دەكات و دەبێتە هۆی ڕاگرتنی سكچوون و ئارەزووی خواردن دەكاتەوە پلەی گەرمی لەش ڕادەگرێت.

16. هێڵێكی بەرگری بەهێزە كۆبوونەوەی چەوری لەدیواری دەمارەكان ڕادەگرێت.

17. نیشانەكانی پیری دوادەخات و پێست بریقەدارو نەرم دەكات.

18. زۆر بەسوودە بۆ كەسانی تەمەن گەورە.

19. یەكێكە لەو خۆراكانەی بە ئاسانی هەرس دەبێت ئاسانتر لەشیر.

 

ئـ . كـ