پەلكی مۆز چارەی ئەم نەخۆشییە دەكات

یەک شەممە, 19 ئازار 2017 07:48

 

 

لەگەڵ ئەوەی میوەی مۆز بە پاشای خواردنەكان ناوبانگی دەركردووە، بەڵام بەپێی لێكۆڵینەوەیەك دەركەوتووە پەلكەكەشی چارەی نەخۆشی دەكات.

لیكۆڵینەوەیەكی نوێی بەریتانی ئەوەی دەرخستووە، كە دانانی پەلكی مۆز لەسەر نێوچەواندا دەبێتە هۆی چارەسەركردنی سەرئێشە.

لەم بارەوە رۆزنامەی (دەیلی مێل) ی بەریتانی بڵاویكردۆتەوە، كە پزیشكێك بەناوی (رۆب دیكس) لەئاكامی لێكۆڵینەوەیەكدا ئەو راستیەی ئاشكرا كردووە كە دانانی پەلكی مۆز بۆماوەی (15) دەقیقە دەبێتە هۆی چارەسەركردنی سەرئێشە.

شایەنی باسە ئەم پزیشكە ئەوەشی سەلـماندووە، كە پەلكی مۆز ڕێژەیەكی زۆری لە مادەی مەگنیسیۆم تیدایە كە ئەمەش وادەكات دڵەڕاوكێ لای مرۆڤ كەم بكاتەوەو سەرئێشە چارەسەر بكات.

 

ئـ . كـ