بەردی گورچیلە چییەو چۆن دروست دەبێت ؟؟

دوو شەممە, 20 ئازار 2017 07:02

 

 

فەرمانی گورچیلە، پاككردنەوەی خوێن واتە خوێن لەزیادەكانی (سۆدیۆم) خوێ پاكدەكاتەوە، ئەو ماددە زیادیانەی كە لەناو خوێن ‌و ئاودایە جیایدەكاتەوەو لەڕێگەی میزەوە دەچێتە دەرەوە.

خەستبوونەوەی میز دەبێتە هۆی نیشتنی ئەو ماددە زیانبەخشانەی لەگورچیلەدایەو لەئەنجامی كۆبوونەوەی ئەم زیایانە بەردی گورچیلە دروست دەبێت، كە ئەم بەردەش لەڕێگەی میزەوە ناچێتە دەرەوە.

شوێنی بەرد :

بەردی گورچیلە لەزۆربەی حاڵەتەكاندا لەگورچیلە دروست دەبێت. بەڵام دەتوانێت لەهەر شوێنێكی تردا كەپەیوەست بەمیزكردن بێت وەك میزەڵدان یان بۆریەكاندا كۆبێتەوە‌و ببێت بەبەرد.

پێوانەكردنی بەرد :

بەردی گورچیلە لەوانەیە زۆر بچووك یان زۆر گەورە بێت، لەزۆربەی حاڵەتدا بێ‌ ئەوەی خۆت پێی بزانی بێتە دەرەوە، بەڵام كاتێك كەبەردی گورچیلە گەشەدەكات‌ و گەورە دەبێت، لەرێگەی میزەوە نایەتە دەرەوە.
جاری واش هەیە بەردی گورچیلە گۆشەی تیژ‌و زبری دەبێت ‌و زۆر بەسەختی ‌و ئازارەوە لەرێگەی میزەوە دێتە دەرەوە.

رەنگی بەرد :
ڕەنگی بەرد زەردە‌و هەندێ جاریش قاوەیی دەبێت.

جۆرەكانی بەرد :
- بەردی كالیسیۆم
- بەردی ئیگزارات
- بەردی سیستین
- بەردی ئیستراویت


لەچ كاتێكدا نەشتەگەری پێویستە :
- زۆر گەورە بێت یان لەكاتی گەشەكردندا بێت.
- دوای ئەو ماوەیە كەبۆت دادەنرێت كەبێتە دەرەوە، گەر نەهاتە دەرەوە.
- ئازاری هەمیشەیی.
- بەرد رێگر بێت لەهاتنە دەرەوەی میز بەبۆری میزدا.
- زیادكردنی ئیلتیهاب لەناو میزدا.


ئەگەر لەرابردوودا بەردی گورچیلەت بووە، ئەوا خۆت لەم خاڵانەی خوارەوە بپارێزە:
1. دەستكردن بەرجیمێكی هاوسەنگ.
2.دوركەوتنەوە لەخواردنەوەی ئاوی كریپ فروت (جۆرێكە لەمیوە لەپرتقاڵ گەورەترە).
3.خواردنەوەی ئاوی لیمۆی تازە.
4.راوێژكاری كردن لەگەڵ پزیشكی پسپۆر.


نیشانەكانی بەردی گورچیلە :
1. ئازاری زۆر، وەكو ئازاری منداڵدان، شوێنی ئازار لەبەشی خوارەوەی سك ‌و لەوانەشە بگاتە ئازاری ران.
2.ئێشی گەدەی لەگەڵدایەو دڵیش تێكدەهاڵێت.
3. ئیلتیهاب.
4. هەڵامەت.
5. بوونی خوێن لەناو مێزدا.
6. كەمكردنەوەی میز یان نەمانی بەتەواوەتی.
7. بۆنی پیس لەمیز.
8. تۆخ بوونی رەنگی میز.
9. بوونی ئیلتیهاب لەمیز.

چ كەسانێك لەمەترسی ئەم نەخۆشیەدان ؟
رەنگی پێست سپی دەبێت، ئەو كەسانەی كە رەنگ پیستیان سپیە زیاتر تووشی ئەم حاڵەتە دەبن وەك ئەاونەی وا رەنگی پێستیان ئەسمەرە.
رەگەز: ژنان زیاتر لەپیاوان.

 

ئـ . كـ