دوای تەمەنی 40 ساڵی دەبێت مرۆڤ چاودێری خۆی بكات

دوو شەممە, 20 ئازار 2017 07:53

 

 

پسپۆڕانی‌ خۆراك ‌و تەندروستی‌ دەڵێن، كاتێك مرۆڤ تەمەنی دەكاتە (40) ساڵی دەبێت چاودێری ڕەوشی‌ تەندروستی خۆی بێت، بەتایبەتی لەڕووی مادە خۆراكییەكانەوە.

ڕووبەروبوونەوەی‌ مادە خۆراكیە جیاوازەكان، كە ئێمە دەیانخۆین دەگۆڕێت ‌و هەر ئەوەش دەبێتە هۆی‌ زیادكردنی‌ مەترسی‌ توشبوون بەنەخۆشیەكانی‌ دڵ ‌و شەكرە لەوتەمەنە بەدواوە.

پسپۆڕانی‌ خۆراك ‌و تەندروستی‌ ئامۆژگاری ئەو كەسانە دەكەن، كە لەسەرەتای‌ گەیشتندان بەتەمەنی‌ (40) ساڵی‌ دەتوانن بەهەڵبژاردنی‌ شێوازێكی‌ خۆراكی‌ گونجاو‌و تەندروست تاڕادەیەكی‌ زۆر لەگەڵ نیگەرانیەكانی‌ مەترسی‌ توشبوون بەنەخۆشی‌ ململانی‌ بكەن، بۆ نموونە بەكارهێنانی‌ جۆ لەجۆرەها بەرنامەی‌ خۆراكیدا دادەنرێت بەهۆی‌ ئەوەی‌ جۆ خۆراكێكە هەڵگری‌ جۆرێك ڕێشاڵی‌ تواوە لەئاودا بەناوی‌ (Beta-glucanase) كە ڕۆڵێكی‌ گرنگ لەكەمكردنەوەی‌ كۆلیسترۆڵی‌ ناسراو بە (LDL).

هەروەها خواردنی‌ توو لەگەڵ هاوشێوەكانی‌ بەشێوەیەكی‌ ڕێكخراو بۆ رێگریكردن‌ و بەرەنگاربوونەوەی‌ نەخۆشیەكانی‌ وەك هەوكردنی‌ جومگەكان ‌و باداری‌ بەسوودە ئەوەش بەهۆی‌ ئەوەی‌ پڕن لەجۆرێك لەئەنتی‌ ئۆكسیدانی‌ ناسراو بە (Anthocyanins).

بادەمیش یەكێكە لەوخۆراكانەی‌ كە زۆر بەسوودە بۆ مرۆڤ لەو تەمەنەدا چەندین تایبەتمەندی‌ وەك ڕێكخستنی‌ ڕێژەی‌ شەكری‌ خوێن ‌و كەمكردنی‌ كۆلیسترۆڵی‌ خوێنی‌ هەیە، سەرەڕای‌ ئەوانەش بەكارهێنانی‌ ئەسیدی‌ چەوری‌ (ئۆمێگا 3) ‌و گۆشتی‌ مریشك سەرچاوەیەكی‌ دەوڵەمەندی‌ پرۆتینن هەڵبەتە ئەوەش دەبێت بەڕێژەیەكی‌ مامناوەند بەكاربهێنرێت.

 

ئـ . كـ