ئەم 6 كەسە پاقلە بخۆن

پێنج شەممە, 20 نیسان 2017 08:24

 

 

پاقلە یەكێكە لەو جۆرە ڕووەكانەی‌ سوودی‌ بۆ تەندروستی‌ مرۆڤ هەیە، لەناوچەی‌ ئاسیای‌ ناوەڕاستەوە چاندنی‌ بڵاوبۆتەوە، بەرزیەكەی‌ نزیكەی‌ (80) سەنتیمەتر دەبێت ‌و ڕەنگی‌ سەوزە.

بەپێی‌ زانیارییەكانی‌ وەزارەتی‌ كشتوكاڵی‌ ئەمریكی‌، ئاماژەی‌ پێدەكات پاقلە پێكدێت لە (پڕۆتین، كاربۆهیدرات، شەكر، چەوری‌، ڤیتامین ‌و خوێی‌ كانزایی‌).
سوودەكانی پاقلە بریتین لەمانەی خوارەوە‌:

پاقلە یەكێكە لەو جۆرە ڕووەكانەی‌ سوودی‌ بۆ تەندروستی‌ مرۆڤ هەیە، لەناوچەی‌ ئاسیای‌ ناوەڕاستەوە چاندنی‌ بڵاوبۆتەوە ، بەرزییەكەی‌ نزیكەی‌ (80) سەنتیمەتر دەبێت ‌و ڕەنگی‌ سەوزە.

1. پاقلە ڕێژەی‌ شەكری‌ زیادە لەخوێندا دەمژێت.

2. یارمەتی‌ ڕەوینەوەی‌ هیلاكی‌ جەستە دەدات.

3. بڕێكی‌ باش ماددەی‌ كیمیاوی‌ تێدایە‌و دژی‌ نەخۆشی‌ شێرپەنجەی‌ ناو دەمە.

4. سوودی‌ بۆ دڵ هەیە‌و ڕێژەی‌ كولیستڕوڵ ڕێكدەخات.

5. دەبێتە هۆی‌ دابەزاندنی‌ بەرزی‌ پەستانی‌ خوێن.

6. خواردنی‌ گوڵەكەی‌ كاری‌ میزەڕۆ ئاسان دەكات.

 

ئـ . كـ