ئەم كەسانە ئەناناس زۆر بخۆن

هەینی, 21 نیسان 2017 06:33

 

 

لەئێستادا كەسانێكی زۆر هەن بەدەست بوونی كۆلیسترۆڵ لەخوێنیان دەناڵێنن، ئەوەش بەهۆكارگەلێكی زۆر دروست بووە، بەتایبەتی خراپی سیستەمی خواردن و جووڵە نەكردن.

توێژینەوەییەكی نوێی پزیشكی ئەوەی دەرخستووە، كە ئەناناس سودێكی زۆری هەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ و دەبێتە هۆی دابەزاندنی رێژەی كۆلیسترۆڵ لە خوێن.

بەپێی قسەی پزیشكەكان بە هۆی بوونی جەند مادەیەكی سوود بەخش لە ئەناناس دەبێتە هۆی كەم كردنەوەی رێژەی زۆری كۆلیسترۆڵ لە خوێندا.

پزیشكەكان ئاماژەیان بەوەدا كە مادەی (برومیلین) لە ئەناناس كە وەك ئەزیمێكی سوود بەخش وایە كاریگەری دەبێت بۆ سەر كەمكردنەوەی كۆلیسترۆڵ لە خوێن جگە لەمەش دەوڵەمەندە بە ڤیتامین (C).

هەروەها لەلایەكی تر ئاماژەیان بەوەدا كە ئەناناس دەبێتە هۆی یارمەتی دەر بۆ گەدە بۆ ئەوەی خۆراك بە ئاسانی هەرس بكات و ئارەزووی خواردن لای مرۆڤ زیاد دەكات هەروەها دەبێتە هۆی كەم كردنەوەی رێژەی ترشی (هایدرۆكلۆریك) لە گەدەدا.

 

ئـ . كـ