لەڕێگەی زمانتەوە چوار نەخۆشی ئاشكرا بكە

هەینی, 21 نیسان 2017 10:05

 

 

بەگوێرەی لێكۆڵینەوەیەك كە لەلایەن سەنتەری توێژینەوەی ئەمریكی لە شاری نیویۆرك ئەنجامدراوە دەركەوتووە، گۆڕانی ڕەنگی زمان واتای ئەم نیشانانە دەگەیەنێت:

1. گۆڕانی ڕووی زمان لە زبرێكی ئاساییەوە بۆ لوسێكی سپی بە یەكێك لە نیشانەكانی كەمی ڤیتامین (B12) دادەنرێت كە هۆكاری كەم خوێنیە لە جەستەداو چارەسەر نەكردنی دەبێتە هۆی توشبوونی مرۆڤ بە شێرپەنجەی خوێن.

2. دروستبوون كەڕووی ڕەش لەسەر زمان نیشانەیە بۆ تێكچوونی سیستەمی هەرسی جەستە كە ئەگەر چارەسەر نەكرێت لەوانەیە سەربكێشێت بۆ توشبوونی مرۆڤ بە برینی گەدەو لە كاركەوتنی زمانەی گەدە.‌

3. لەدەستدانی هەستی تامكردن و وشكبوونەوەی زمان بێ هۆكار نیشانەیە بۆ توشووبنی مرۆڤ بە نەخۆشی شەكرە.‌

4. سپی بوونەوەی زمان یەكەمین نیشانەی توشبوونی گرێكانی سایرۆیدە بە ڤایرۆس بەهۆی سەرماوە.‌

 

ئـ . كـ