نهێنییەكانی خواردنی رەشكە بزانە

هەینی, 21 نیسان 2017 10:22

 

 

رەشكە بۆ چارەسەركردنی‌ زۆر نەخۆشی‌ بەكاردێت زیاتر لە (60) جۆری‌ نەخۆشی‌، لەزۆرێك لە دەرمانخانەكاندا رەشكە وەك چارەسەر دەفرۆشرێت.

گیای‌ رەشكە لەگەڵ زەیتی‌ باڵندە (كومینول) ی‌ لێدروست دەكرێت كە بۆ زۆر نەخۆشی‌ بەسوودە ئاوێتەی‌ سەرەكی‌ لە رۆنی‌ رەشكەدایە كە كۆمەڵێك مادەی‌ لێدەردەهێنرێت وەك (جاما تربین، بیتابانین، باراسمین، زەیتی‌ مەلهەم) كە بەسوودن بۆ چارەسەركردنی‌ (60) جۆر نەخۆشی‌.

پزیشكەكان رەشكە بە چارەسەرێكی‌ سروشتی‌ دادەنێن كە بەسوودە بۆ هەرسكردن و گەدەو سوڕی خوێن، رەشكە بە دوو رێگە بەكاردێت یان لە شێوەی‌ حەب یان بەشێوەی‌ هاڕاو بەهەر جۆرێك بێت بەسوودە بۆ لەش ئەگەر كەوچكێكی‌ بچووك رەشكە بخورێت ئەوا دەبێتە هۆی‌ نەهێشتنی‌ غازات، ئەگەر لەگەڵ قەرنابیت و كەلەرمدا بكوڵێنرێت و پاشان بخورێت، یان كەوچێك بكرێتە كوپێك ئاوی‌ گەرمەوە پاشان دابندرێت بۆماوەی‌ (10) خولەك تا بتوێتەوەو ساردبێتەوە ئینجا بخورێتەوە بەیانیان و ئێواران زۆر بەسوودە بۆ چارەسەركردنی‌ نەخۆشی‌، رەشكە جگە لەوەی‌ بەكاردێت بۆ چارەسەركردنی‌ نەخۆشی‌ بۆ جوانكاریش بەسوودە، بۆ نمونە ئەگەر هاڕاوەی‌ رەشكە بگیرێتەوە بدرێت لە پێستی‌ دەموچاو پاشان بشۆرێت ئەوا دەبێتە هۆی‌ جوانكردنی‌ پێست و لابردنی‌ میكرۆبی‌ سەرپێست.

 

ئـ . كـ