شویت بخۆن، چارەی ئەم نەخۆشیانە دەكات

26/06/2019 - 10:06 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

شیوت یان شویت، گیایەكی یەكساڵە یان دوو ساڵانەیە، كە تام و بۆنێكی خۆشی هەیەو كەسكەو لە ناوچەی خۆشمان بە ڕێژەیەكی زۆر دەبینرێت. 

ئەو سەوزەیە تایبەتمەندی و سوودی یەكجار زۆری هەیەو دەتوانرێت دەرمانی زۆر لە نەخۆشییەكان بێت، ئەو سەوزەیە لێوڕێژە لە كەرەستە بەسوودەكان بۆ لەش و بەرگری لە تووشبوون بە هەندێك لە نەخۆشییە مەترسیدارەكان و هەر بۆیە پێشنیار دەكرێت كە بە گشتی لە حەوتەدا تەنانەت ئەگەر جارێكیش بوبێت لەو سەوزەیە كەڵك وەرگیرێت، تایبەتمەندییەكانی ئەوانەن:

جاوینی گەڵای شویت دەبێتە هۆی ئەوەی بێ خەوی و كەمخەوی چارەسەر بێت.

ئاوی شویت دژی رشانەوەو دڵ تێكەڵهاتن و نزگرەیەو تەنانەت یارمەتیدەرە بۆ هەرسكردنی خواردنەكان لە گەدەدا.

كوڵاندنی گەڵاكانی شیوت/شویت لە ئاوداو خواردنەوەی ئەو ئاوە كاتێك سارد بۆوە باشترین دەرمانە بۆ ژانە سك و ژانی گەدەو برینی گەدە كە بە جوانی دەرمانی دەكات و ناهێڵێ ئەو برینە پەرە بستێنێت و جگە لەوەش ساڕێژی دەكات.

خواردنەوەی كوڵاوی ئاوی گەڵاو لقەكانی شویت لە پاش نان خواردن بە ڕێژەیەكی زۆر چەوری خوێن دادەبەزێنێت و پێشی تەسكبوونەوەی دەمارەكانی خوێن دەگرێت.

شویت كەرەستەیەكی گرنگی تێدایە بە ناوی مۆنۆترینز كە ئەو كەرەستە تایبەتمەندی دژە شێرپەنجەی هەیەو جگە لەوەش بوونی ڕێژەیەكی زۆر لە فلاونۆئید دەبێتە هۆی پێشگرتن لە تووشبوون بە شێرپەنجەو پیربوونی دەموچاو و دەروونی مرۆڤ.

گەورەترین سەرچاوە بۆ كالسیۆم لە ناو سەوزەكاندا هەر شیوتە كە جگە لە كالسیۆم ڕێژەیەكی زۆری لە ئاسن و مەگنزیۆم تێدایە كە قازانجی یەكجار زۆری بۆ بە ساڵاچوان و منداڵان و ژنانی دووگیان هەیە، هەروەها بە هۆی كالسیۆمی زۆرەوە باشترین دەرمانە بۆ دەم و ددان و پتەوكردنی ددان، هەروەها بۆنی ناخۆشی دەم كەم دەكاتەوە.

كوڵاندنی دەنك و گەڵای شویت و خواردنەوەی بە گەرمی باشترین دەرمانی كەمخوێنییە.

شویت بە هۆی ئەو ڕێژە زۆرە لە فلانۆئیدو ڤیتامین (بی) كۆمپلێكس دەبێتە هۆی دەڵاندنی ئەنزیم و هۆرمۆن گەلێكی باش كە هەموویان دەبنە هۆی گەشانەوەو باش بوونی دۆخی دەروونی مرۆڤ.