ئەگەر پێشی نانی بەیانی هەنجیر بخۆین، ئەمانە ڕوودەدەن

05/07/2019 - 18:40 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

هەنجیر میوەیەكی هاوینەیەو سوودێكی زۆر بە لەشی مرۆڤ دەگەیەنێت دەوڵەمەندە بە ماددەی خۆراكی و كانزاو ڤیتامینەكان و چارەسەری چەندین نەخۆشی دەكات و بەرگری لەشە چاڵاك دەكات.

هەنجیر بڕێكی زۆر ڤیتامین A، B، و دژە ئۆكسیدو ترشی چەوری ئۆمێگا 3 تێدایە لەبەر ئەو هۆكارە پزیشكان جەخت دەكەنەوە كە بۆ چارەسەری زۆرێك لە نەخۆشییەكان سودی لێوەرگیراوە.

سوودەكانی هەنجیر بەر لەنانی بەیانی بەم جۆرەی خوارەوەیە.

1. هەستی تێری زیاد دەكات بەهۆی دەوڵەمەندی بە ڕیشاڵەكان بۆیە یارمەتیدەرە لە دابەزاندنی كێش.

2. خواردنی بە بەردەوامی ڕۆڵی هەیە لە سوتاندنی چەوری لە جەستەدا.

3. بەهۆی دەوڵەمەندی بە دژە ئۆكسید مەترسی تووشبوون بە هەندێك جۆری شێرپەنجە كەمدەكاتەوە.

4. سوودی هەیە بۆ ئەو ژنانەی كە چوونەتە تەمەنی نائومێدییەوە.

5. یارمەتیدەرە لە چارەسەری كەمخوێنی بەهۆی دەوڵەمەندی بە ئاسن.

6. كاری مێشك چاڵاك دەكات و ڕۆڵی هەیە بۆ چارەسەری قەبزی.