كام جۆری وەرزش بۆ دڵ باشترە ؟؟

08/07/2019 - 09:22 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

توێژینەوەیەكی نوێ دەریدەخات كەسانێ كێشەی قەڵەویان هەیەو وەرزش دەكەن جۆرێك لە چەوری دەوری دڵیان ئەوەی پەیوەندی بە نەخۆشیەكانی دڵ و خوێنبەرەكانەوە هەیە كەمی كردووە.

توێژەران گەیشتوونەتە ئەو دەرەنجامەی كە جۆرێك لە چەوری دڵ ناسراو بە چەوری Pericardium كەمی كردووە كە یاری ئاسنیان كردووە، بەڵام لای ئەوانەی كە وەرزشی ئاساییان كردووە ئەو سوودەیان لێ نەبینیوە.

ئەم دوو جۆرە لە وەرزشكردن بۆتە هۆكاری كەمكردنەوەی چەوری جۆری دوو، كە بریتیە لەچەوری ناوسك و ژێر پێست، ئەوەی پەیوەندی بە نەخۆشی دڵ و خوێنبەرەكانەوە هەیە.

دكتۆر ریجێت هۆگارد كریستنسن سەرپەرشتیاری توێژینەوەكە لەناوەندی توێژینەوەی هەوكردنی هەرسكردن و ناوەندی توێژینەوەی چاڵاكیەكانی جەستە لەنەخۆشخانەی كۆبنهاگن دەڵێت، بەم دەرەنجامە سەرسام بووین.

سەرباری ئەوەی توێژینەوەكە ڕوونكردنەوە نادات داخۆ بۆ هەڵگرتنی قورسایی كاریگەری جیاوازی بەراورد بەوەرزشی ئاسایی هەیە ؟؟ خاتوو كریستنس دەڵێت : لە توێژینەوەی پێشتر كراوە بۆمان دەركەوتووە كە قوورسایی هەڵگرتن هاندەرێكی بەهێزە بۆ دروستكردنی ماسولكەو باشتركردنی هەرس بەراورد بە وەرزشی ئاسایی، هەروەها لەو باوەڕەدایین بەشداربووانی قورسایی هەڵدەگرن لەڕۆژەكەدا كالۆری زیاتر دەسووتێنن، هەروەها لەو كاتانەی كە وەرزشیش ناكەن بەراورد بەوانەی وەرزشی ئاسایی دەكەن.

بۆ زیاتر زانیاری لەسەر كاریگەری جۆری وەرزشەكان بۆ سووتانی چەوری دڵ كریستنسن و هاوڕێكانی توێژینەوەیان لەسەر (32) كەسی قەڵەو كردووە كە چاڵاكیان كەم بووەو نەخۆشی دڵ و شەكرەوە لەرزۆكی گوێچكەڵەی دڵیان هەبووە.

بەشداربووان بەسەر بەرنامەی وەرزشی ئاسایی و قورسایی هەڵگرتن بۆ ماوەی سێ‌ مانگ دابەشكراون و گروپێكیشیان هیچ چاڵاكیان نەبووە، هەر كەسێك لە تیمەكان پشكنینی لەرینەوەی مەگناتیكیان بەر لەدەسپێكی بەرنامەكە بۆ كراوەو دواتر لە كۆتاییشدا.

هەردوو گروپی وەرزشی ئاسایی و قورسایی هەڵگرتنیان كردووە چەورییان كەمبۆتەوە، وەزشی ئاسایی بەڕێژەی (32%) و قورسایی هەڵگرتن 024%)، بەڵام ئەوانەی قورساییان هەڵگرتووە زیاتر چەوری دڵیان بەڕێژەی (31%) تواوەتەوە، ئەمانە هەمووی بەراورد بەوانەی هیچ وەرزشیان نەكردووە.

دكتۆر شادی سەرۆكی بەشی تایبەت بە نەخۆشیەكانی دڵ لە نەخۆشخانەی دڵ لە ناوەندی دیترۆیتی پزیشكی لەئەمریكا دەڵێت: لەكاتێكدا زۆر توێژینەوە بۆ كاریگەری كەمكردنەوەی قەڵەوی لە دەوروبەری ناوقەدا دەكرێت، توێژینەوە نوێكە سەرنج ڕاكێشە، بەوپێیەی توێژینەوە بەتایبەت لە پەیوەندی چەوری دڵ و وەزشكردن.