رەشكە چارەی ئەم نەخۆشیانەتان دەكات

09/07/2019 - 08:54 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

 

پشتیوان بەو فەرموودەیەی پێغەمبەری سەردارمان (صلی الله علیه وسلم) لەبارەی خواردنی رەشكەوە، كە فەرموویەتی، (رەشكە شیفای هەموو نەخۆشییەكە، تەنها مردن نەبێت)، لێكۆڵینەوەی زۆر كراوە لەبارەی سوودەكانی رەشكە.

ڕەشكە یەكێكە لەوبەرهەمانەی لەزۆر خۆراكدا بەكاردەهێندێت،دەتواندرێت لەگەڵ زۆر خۆراك و كەرەستەی دیكە بەكار بهێندرێت، یەكێكە لە ڕووەكە وەرزییەكان، ناوچەی ڕەسەنی ئەم ڕووەكە دەریای سپی ناوەڕاستە، لە توێژینەوەو لێكۆلینەوەكاندا كە لەسەر ڕەشكە كراوە دەركەوتووە چەندین سوودی سەرسوڕهێنەری هەیە لەوانە:

1. بۆ بەهێزكردنی كۆئەندامی بەرگری بەسوودەو مرۆڤ لەزۆر نەخۆشی دەپارێزێت. 

2. بۆ چارەسەری نەخۆشی شەكرە دەتواندرێت سوود لە ڕەشكە وەربگیرێت. 

3. ڕەشكە یارمەتیدەرە لە چارەسەركردنی گرفتەكانی هەناسەدان وەك ڕەبۆو هەڵامەت. 

4. گەر مرۆڤ دووچاری سەرئێشەیەكی توند ببێتەوە دەتواندرێت بە بەكارهێنانی كەمێك لە ڕەشكەی كوتراوو دانانی لەسەر نێوچەوان لەگەڵ زەیتی زەیتون چارەسەری سەرئێشەكەی بكات. 

5. چارەسەرە بۆ لەناوبردنی كڕێش و ئەسپێ ئەویش بە تێكەڵكردنی ڕەشكەی هاڕاو لەگەڵ سركەو بەكارهێنانی بۆ پێستی سەر. 

6. بۆ قڵیشانی پێست بەكاردەهێندرێت، ڕۆژانە زەیتی رەشكە دەدرێت لەو شوێنەی كە قڵییشاوە. 

7. گەر بەردەوام و بەپێی پێویست ڕەشكە بەكاربهێندرێت یارمەتیدەرە لە بەهێزكردنی مێشك.

8. یارمەتیدەرە لە كەمكردنەوەی گرفتەكانی دڵ.