لەبارەی ناسۆری كۆم ئەمانە بزانن

10/07/2019 - 09:17 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

زۆر گرنگە كەئێوە زانیاری‌ و هۆشیاریتان لەبارەیەوە هەبێت و پێویست ناكات بشاردرێتەوە، چونكە شاردنەوەی‌ زیانی‌ گەورەتان لێدەدات و زوو چارەسەركردنیشی‌ زووتر لەئازار ڕزگارتان دەبێت، ئەویش بریتییە لە (ناسۆری‌ كۆم).

ناسۆری‌ كۆم : برینێكە لەشێوەی‌ گرێیەكی‌ بچووكدا لەدەوری‌ دەمی‌ كۆمدا كە بێدەنگە، ناوبەناو وردە وردە ئازارێكی‌ بەردەوامی‌ تێدا پەیدا دەبێت و زیاد دەكات بۆ چەند ڕۆژیك، لە پڕ ئازارەكە نامێنێت و نەخۆشەكە سەیر دەكات برینەكە تەقیوەو دڵۆپێك خوێن و جەراعەت هاتۆتە دەرەوەو چۆتە سەر دەرپێكەی‌.

1. دواتر برینەكە بۆ ماوەیەك یان لەوانەیە چەند هەفتەیەك یان مانگێك بێدەنگبێت، هەندێك جار ساڵێك و زیاتری‌ پێدەچێت تا جارێكی‌ دیكە ئازار پەیدا دەكات و دەتەقێتەوە. 

2. هۆكاری‌ دروستبوونی‌ ئەم ناسۆرە دومەڵی‌ كۆمە كە دەتەقێـت بۆ دەرەوەو ناوەوەی‌ كۆم. 

3. ئەم برینەی‌ دەرەوەی‌ كۆم بەلولەیەك دەبەسترێتەوە بە برینێكی‌ هاوشێوە لەدیوی‌ ناوەوەی‌ كۆم، ئەوەش هۆكاری‌ چاكنەبوونەوەو سەرهەڵدانەوەی‌ بەردەوامێتی‌. 

4. هەندێكجار ئەم برینە كە سەرهەڵدەداتەوەو دەستدەكات بەئازار كونەكەی‌ دەرەوەی‌ دەگیرێت و جارێكی‌ دیكە دەبێتەوە بە دومەڵ.

چارەسەر:

تەنها ڕێگەی‌ چاكبوونەوە نەشتەرگەریە، ئەویش بە هەڵهێنانەوەو كردنەوەی‌ ئەم ناسۆرە، لەبەرئەوەی‌ بەنێوان ماسولكەكانی‌ كشتەكی‌ كۆمدا تێپەڕدەبێت، نەشتەرگەریەكەی‌ زۆر وردەكارییەو كارامەیی‌ دەوێت، ئەویش بۆ پاراستنی‌ ئەم ماسولكانە، ئەگینا نەخۆشەكە ناتوانێت با یاخود پیسایی‌ ڕاگیر بكات.

لەكاتی‌ هەبوون یان هەستكردن بەم نەخۆشییە بەپەلە سەردانی‌ پزیشكی‌ پسپۆڕ بكەن تاوەكو پشكنینی‌ پێویستتان بۆ بكات و چارەسەر بكرێن.

(پ. د. سیروان حەمە شەریف قەرەداغی – پسپۆری نەشتەرگەری‌ گشتی)‌