چ خواردنێك ددان لاواز دەكەن ؟؟

12/07/2019 - 06:58 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

بۆ ڕێگرتن لە كلۆربوونی ددان و سەلامەتی دەم و ددان جۆری ئەو خواردنانەی كە بەكاری دەهێنین و چۆنیەتی بەكارهێنانیان فاكتەرێكی گرنگن، لەگەڵ دەستكردن بە خواردن هەندێك گۆڕانكاری لەناو دەمدا ڕوودەدات، بەكتریای ناودەم دەست دەكەن بە گۆڕینی شەكری ناو خواردنەكە بۆ ترشی، ئەم ترشیانە بەسەر ڕووی ددانەكانەوە دەلگێن و دەبنە هۆی كلۆربوونی ددانەكان.

خواردن و خواردنەوەی تەندروست بۆ ددانەكان چین ؟؟

ئەو خواردنانەی كە بە تەندروست دادەنرێت بۆ ددانەكان بریتین لە پەنیر، ماست، چای سەوز، گۆشتی سپی، كاكڵەی گوێزو بستەو بادەم و هەروەها شیر.

ئەم خواردنانە پارێزگاری لە عاج (چینی دەرەوەی ددان) ەكە دەكەن بە دابین كردنی كالسیۆم و فسفۆری پێویست بۆ جێگرتنەوەی ئەو بڕەی لەدەست چووە بەهۆی ترشەكانەوە.

ئەو خواردنانەی كە بۆ ددانەكان ناتەندروستن چین ؟؟

نوقڵ و چوكلێت و مەساسە، چپسی پەتاتەو كێك و مۆز، كە ئەمانە ڕێژەیەكی زۆر شەكریان تێدایەو بەتوندی بە ددانەكانەوە دەلكێن و سەرچاوەیەكی سەرەكی وزەن بۆ بەكتریاكان بۆ كاركردنە سەر ددانەكان و كلۆربوونیان.