ڕێگەكانی خۆپارێزی لەپیربوونی پێشوەختە بزانن

17/07/2019 - 08:39 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

1. بیروباوەڕت بەهێز بێت بەخۆت و كارەكانت. 

2. چیت بەسەر هاتووە لە ناخۆشیەكانی ژیان لە بیریان بكە. 

3. هەرگیز پێشبینی ناخۆشی مەكەو ڕەشبین مەبەو گەشبین بە.

4. بیر لە ڕابردووە خۆشەكانی ژیانت بكەوەو زوو زوو باسیان بكەوە.

5. پارەو دەسەڵات مەكە بە ئامانج دڵگەشی و ڕووگەشی و بێ ئازاری ئامانجت بێت.

6. ڕۆژەكانت بەدانیشتن مەبە سەر لانی كەم ڕۆژی كاتژمێرێك وەرزشێ بكە لەگەڵ تەمەنت گونجاو بێ.

7. بچۆ سەیران و گەشت و تەماشای ئاوو سەوزایی بكە.

8. هاوڕێیەتی كەسی زاناو باش بكە، لەگەڵ منداڵ و خێزانتدا هاوڕێ بە نەك فەرماندە.

9. هیوات بە ژیان بێ و مەڵێ پیر بووم و لە نەخۆشی مەترسە.

10. هەموو بەیانیان دوو سێ پەرداخ ئاو بخۆرەوە بۆ پارێزگاری و جوان بوونی پێست، رۆژانە زۆرترین ئاوی فێنك بخورێتەوە.

11. تاوەكو برسیت نەبێ مەخۆ پێش ئەوەی تێر بیت وازبێنە، خواردنی سەرەكیت با سەوزەو میوە زەیتون و هەنجیرو خورماو پیازو هەنگوین و شیر بێ نەك چەوری و شیرینی و گۆشت و ساردەمەنی.

12. جەستەو جل و بەرگ و شوێنی ژیان و كارت پاك ڕاگرە.

13. پێكەنین هەموو ڕۆژێ گریان مانگی جارێ.

14. بەخشندەبەو وەرگر مەبە، لێبوردەبەو بە ڕق مەبە.