برۆكلی بخۆن ئەم سوودانەی بۆ جەستە هەیە

17/07/2019 - 08:57 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

1. زۆری ڤیتامین (سی) لە برۆكلیدا چورچ و لۆچی پێست كەم دەكاتەوەو وا دەكات گەنجتر دەربكەوی.

2. ڕێگە لە قەبزی دەگرێت و كۆئەندامی هەرس لە ماددە ژەهراوییەكان پاك دەكاتەوە. 

3. لەشی مرۆڤ لە كۆمەڵێك نەخۆشی درێژخایەن دەپارێزێت وەكو نەخۆشی دڵ، جەڵتەی مێشك، نەخۆشی شەكرەو چەند نەخۆشییەكی كۆئەندامی هەرس، بەهۆی كەمكردنەوەی پەستانی خوێن، هەروەها ڕێژەی كۆلیستڕۆڵ و شەكر لە خوێندا.

4. پێداویستی ڕۆژانەت دابین دەكات لە ڕووی ڤیتامین (سی و كەی و ئەی)، فۆلەیت و پۆتاسیۆم.

5. ڕێگە لە دروستبوونی شێرپەنجە دەگرێت بەتایبەت شێرپەنجەی سیەكان و شێرپەنجەی قۆڵۆن.