بۆ كۆنترۆڵی شەكرە ئەم سەوزەیە بخۆن

17/07/2019 - 09:07 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

شویت یەكێكە لەسەوزەواتەكان، زۆر سوودی هەیە بۆ زۆر نەخۆشیش سوودی هەیە، ڤیتامینەكانی (A، B6، C، E و K) ی تێدایە كە سوودێكی زۆریان هەیە بۆ جەستە، لەكۆنەوە بەكارهاتووە بۆ هەرس و لەدەستدانی حەزی خواردن و ئاوسانی سك و غازات و چارەسەری گرفتەكانی سورێنچك و جگەر.

شویت بەشێوەیەكی گشتی بەسوودە بۆ ئەم نەخۆشیانەی خوارەوە : 

1. پاراستنی تەندروستی ئێسك و رێگری لەتوشبوون بەنەرمبوونی ئێسك و شاشبوونی.

2. كۆنترۆڵی ئاستی ئەنسۆلین لەتوشبوانی شەكرەدا.

3. ئازاری هەوكردنی جومگەكان ناهێڵێت.

4. یارمەتی سیستەمی هەرس دەدات.

5. ڕێژەی كۆلیستڕۆڵ كەم دەكاتەوە.