ڤیدیۆكەی ببینە، دوو منداڵی بەیەكەوەلكاو جیاكرانەوە

17/07/2019 - 12:42 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

لەیەكێك لە نەخۆشخانەكانی شاری لەندەن دوو كچی منداڵی دووانەی پاكستانی بەناوی سەفا و مەڕوا لەزنجیرەیەك نەشتەرگەری سەركەوتوودا لەیەكتر جیاكرانەوە كە كەللەی سەریان و خوێنبەرەكانی ناو سەریان پێكەوە لكاوبوو.


پزیشكان زیاتر لە 100 پزیشك و پەرستار بەشداربوون و لە ماوەی 55 كاتژمێردا كە لە چوار مانگ ئەنجامیاندا لەناو هۆڵی نەشتەرگەری توانیان دەمارەكانی مێشكی ئەو دوو كچە بەیەكەوەلكاوە جیابكەنەوە.