بۆ چارەی 10 نەخۆشی كەرەوز بخۆن

17/07/2019 - 21:16 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

كەرەوز بە ڤیتامین C دەوڵەمەندە، كە بۆ بەرهەم هێنانی كۆلاجین و پاككردنەوەی پێست و پاراستنی بەسوودە، بەرزی ڕێژەی ڤیتامین K تێیدا یارمەتی جیڕكردنەوەی پێست و درەنگ چرچبوونی دەدات، یارمەتی زووتر ساڕێژبوونی برینی پێست و كەمبوونەوەی سوربونەوەی پێست دەدات.

كەرەوز بەسوودە بۆ ئەمانەی خوارەوە:

1. بۆ دەنگ نووسان.

2. پاك ڕاگرتنی پێست. 

3. كەمكردنەوەی هەستیاری پێست و زیپكەو قونێر.

4. بۆخۆلاوازكردن، چونكە ئارەزووی خواردن كەم دەكاتەوە.

5. بۆ بەهێزبوونی پرچ (قژ) جوان و بریقەداركردنی. 

6. دژی هەموو جۆرە هەوكردنێكە. 

7. چارەسەرێكی باشە بۆ تەنگەنەفەسی.

8. لێوو پووكی ددان پتەوو بەهێز دەكات.

9. ڕێگەیەكی باشە بۆ لەناوبردنی كرمی مەلاریا.

10. هۆكارێكە بۆ زیاد بوونی خوێن.