بۆ دووربوون لە پەتای سك چوون، ئەم ڕێنماییانە جێبەجێ بكەن

18/07/2019 - 11:01 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

بۆ خۆپاراستن لە پەتای سكچوون، ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی لەچەند خاڵێكدا هاوڵاتیان هۆشیار دەكاتەوە تا لە ڕێگەی ئەو ڕێنماییانەی خوارەوە خۆیانی لێ بەدوور بگرن:

1. پێویستە تەنكی ئاوی خواردنەوە بەبەردەوامی پاك بكرێتەوە، بۆ نموونە لانی كەم شەش مانگ جارێك و دەبێت تەنكی ئاوەكان بەبەردەوام سەری داپۆشراوبێت. 

2. سەوزەو میوە بەباشی بشۆردرێتەوە بەماددەی پەرمەنگەناتی پۆتاسیۆم. 

3. خواردنی سەر عەرەبانەو دەست گێڕەكان مەترسیدارن و خۆیان لێ بپارێزە بۆ دووربوونت لە نەخۆشی سكچوون. 

4. لەكاتی بینینی هەر سەرپێچییەك كە زیان بە تەندروستی هاوڵاتیان بگەیەنێت، پێویستە نزیكترین بنكەی تەندروستی یاخود بەڕێوبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی لێ ئاگادار بكرێتەوە. 

5. دڵنیابە لە سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەكەت و پاك و خاوێن ڕاگرتنی. 

6. نەخواردنی ئەو بەروبوومانەی كە بە ئاوی قورس و پیس ئاو دەدرێت. 

7. شوشتنی دەستەكانت بەباشی پێش ئامادەكردنی خواردنەكان و دوای چوونە تەوالێت و پێش نان خواردن. 

8. تەنها بەفرگری ماڵەكانتان بەكاربهێنن بۆ ساردكردنی ئاوی خواردنەوە، بەهیچ شێوەیەك سەهۆڵ و بەفری سەرجادەو كۆڵانەكان بەكارمەهێنە ڕەنگە بە ئاوی پاكژكراو دروست نەكرابێت.

ئەژین عەبدولڵا – هەولێر