قەیسی بخۆن، ئەم سوودانەی بۆ جەستە هەیە

19/07/2019 - 17:11 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

هەموو كەسێك دەیەوێت تەندروست بێت پێستێكی جوان و درەوشاوەی هەبێت، هەروەها لەشێكی تەندروستی هەبێت، قەیسی یەكێكە لەو میوانەی گەر ڕۆژانە بخورت دەتكات بەخاوەن پێستێكی جوان و لەشی تەندروست لەبەر ئەوەی چەندین سودی نایابی هەیە سەرچاوەیەكی باشی هەندێك لەڤیتامین و كانزا گرنگەكانە كەپێویستن بۆلەش.

لەگرنگترین سوودەكانی قەیسی بریتین لەمانەی خوارەوە ...

1. چرچی پێست ناهێڵێت: چەوری قەیسی و هەروەها ڤیتامین سی لەپێكهاتەكەیدا ڕێگر دەبن لەچرچ بوونی پێست.

2. خاڵی ڕەشی پێست ناهێڵێت لەبەر ئەوەی خانەی پێست زیندوو دەكاتەوە.

3. سەرچاوەیەكی باشی ڤیتامین A بەمەش یارمەتی زیادكرنی بینین دەدات‌.

4. دەوڵەمندە بەفایبەر بۆیە ئاسانە بۆ هەرسكردن و چاڵاك بوونی ڕیخۆڵە.

5. بەسوودە بۆدڵ لەبەر ئەوەی كۆنترۆڵی كولیسترۆڵی زیان بەخش دەكات.

6. دژە ئۆكسانەو لەش لەژەهر پاكدەكاتەوە هەروەها دژی ئەو ماددە زیانبەخشانەن كەخانەكانی لەش لەناودەبەن.

7. باشە بۆ خوێن: جۆرێك لەئاسنی تێدایە ڕێگری دەكات لە تووشبوون بە ئەنیمیا. 

8. ئێسك بەهێزدەكات دەوڵەمەندە بە ماددەكانی وەك كالیسیۆم و پۆتاسیۆم كەیارمەتی بەهێز بوونی ئێسك دەدەن.