نیشانەكانی كەم بوونی یۆد لەجەستە بزانن

20/07/2019 - 07:49 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

یۆد یەكێكە لە كانزا پێویستیەكانی لەش كە بە گشتی لە خواردنە دەریاییەكان (زیندەوەرو ڕووەك) هەیە، ڕۆڵی سەرەكی هەیە لە دروست بوونی هۆرمۆنی غودە لەلایەن ڕژێنی پەریزادەوە.

لە (33%)‏ دانیشتوانی زەوی مەترسی كەمی یۆدیان لەسەرە، بەڵام ئەو مەترسیە بۆ ئەم كەسانە زیاترە :

1. ژنانی دووگیان.

2. دانیشتوانی باشورو باشوری ڕۆژهەڵاتی ئاسیاو نیوزلەنداو ئەوروپا بە گشتی.

3. ئەو كەسانەی خوێی یۆدی بەكارناهێنن.

4. كەسانی ڕووەك خۆر.

نیشانەكانی: 

1. كەمی یۆد وەكو یاخود هەمان نیشانەو دەركەوتەی غودەی تەمەڵی هەیە.

2. هەڵاوسانی مل یان غودەی دەرەقی (Goitre).

3. زیادبوونی كێش و قەڵەوبوون.

4. بێهێزی و شەكەتی.

5. وەرینی قژ.

6. ووشك بوونەوەی پێست.

7. هەست كردن بە سەرما.

8. گۆڕانی لێدانەكانی دڵ وەك خاوبوونەوەی دڵ و سەرگێژخواردن و بەرچاوڕەش بوونەوە.

9. دابەزینی ئاستی بیرو یادگەو هەندێ جار بیركۆڵی.

10. كێشەی دووگیانی و منداڵ خستنەوە.

11. ناڕێكی سوڕی مانگانە لە ئافرەتاندا.

پێویستی ڕۆژانەی كەسێكی پێگەشتوو بە یۆد (150) مایكرۆ گرامە، بەڵام ئەو بڕە بۆ ژنانی دووگیان و شیردەر زیاترە (220 – 290) بۆ هەریەكەیان.

سەرچاوەكانی یۆد :

1. خواردنی دەریایی و زەریایی.

2. ڕۆبیان و ماسی وەك تونا.

3. خوێی دەوڵەمەند كراو بە یۆد.

4. هەندێ میوەی ووشك كراو وەك هەڵوژە.

5. بڕێكی كەمیش لە گۆشتی گوێرەكەو مریشك و هێلكەو پاقلەمەنیەكان و بەرهەمە شیرەمەنیەكاندا هەیە.